کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆرياى باكوور دانوستان له باره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمييه‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كۆریای باكوور دانوستان، بۆ كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆميیه‌كه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، داواش له ئه‌مریكا ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ بكات، نه‌ك بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆميیه‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (18.10.2015)، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كۆریای باكوور به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌تیایدا هاتووه، وڵاته‌كه‌یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به به‌رنامه ئه‌تۆميیه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌كه‌یدا داوا له ئه‌مریكا ده‌كات بۆ تاوتوی كردنی په‌یمانامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ل وڵاته‌كه‌یان گفتوگۆ بكات، هاوكات پیۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه له واشنتن ده‌كات و ده‌لێت جگه له ڕێگای ئاشتی هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه بگرێته به‌ر ئه‌وا نابێت هیچ چاوه‌ڕوانیه‌كی له كۆریای باكور هه‌بێت جگه له به‌رده‌وامی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌مان.
كۆریای باكوور له ساڵی 2008 ه‌وه له گفتوگۆكانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كشاوه‌ته‌وه ، كه به دانوستانی 6 شه‌ش وڵاته‌كه ناسرابوو كه له هه‌ریه‌ك له ( ئه‌مریكا، كۆریای باكوور، كۆریای باشوور، رووسیا، چین و یابان ) پێك هاتبوو.
هاوكات له‌دوای كشانه‌وه‌شی له‌و گفتوگۆیانه تا ئێستا 2 تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامداوه.
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆریای باكوور بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ڕاگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو كه وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه هاوشێوه‌ی ئێران سزا سه‌پێنراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر پیۆنگ یانگ كه‌م بكاته‌وه.