کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سێ كۆمپانیاى نهوت كوردستان جێ دههێڵن
سێ کۆمپانیای زهلاحی دەرھێنانی نەوت لە ھەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنن کە ئهگهر حكوومهت نەتوانێت
K24- ژووری ههواڵ
سێ کۆمپانیای زهبهلاحی دەرھێنانی نەوت لە ھەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنن کە ئهگهر حكوومهت نەتوانێت پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات، بیر لە جێھێشتنی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
لە ڕاپۆرتێکی رۆژنامەیەکی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریکی ئاشکرای دهكات كه حکوومەتی ههرێمی كوردستان 117 ملیۆن دۆلار قەرزاری گیڵف کیستۆن و 387 ملیۆن گەنەل ئینیرجی و 829 ملیۆن دۆلاریش قەرزاری دی ئێن ئۆی نەرویجیە.
تۆنی ھایوارد، سەرۆکی کۆمپانیای گەنەڵ ئینیرجی، دوێنێ یهكشهممه (19.10.2015) بە وۆڵ ستریتی گوتووه: "ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی كوردستان نەتوانێت پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات، ئەوا ئەوان و كۆمپانیاكانی دیكه بیر لە جێھێشتنی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە و توانای کارکردنیان نامێنێت.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا، باسی دەوڵەمەندی ھەرێمی کوردستانی لە رووی سامانی سرووشتییهوه کردوە و باس لهوه دهكات كه ھەرێمی کوردستانی رووبەرەکەی ھێندەی وڵاتی ھۆڵەندایە، مەزەندە دەکرێت بڕی 45 ملیار بەرمیل نەوتی خاوی ھەبێت، نەوتەکەشی بە یەکێک لە باشترین جۆر دادەنرێت بەوپێیەی بۆ دەرھێنانی یەک بەرمیل نەوت، تهنیا 2 دۆلار خەرج دەکرێت و ئەوەش بە یەکێک لە ھەرزانریتن تێچوەکانی دەرھێنانی نەوت دادەنرێت لە ناوچەکەدا.