کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ده‌په به‌بێ ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه بانگه‌شه ده‌كا
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، هه‌ده‌به بڕیاری داوه بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دات.
K24- ئامه‌د
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، هه‌ده‌به بڕیاری داوه بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دات.
پارته سیاسییه‌كان له توركیا، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه و بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت. پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری ئامه‌د، باكووری كوردستان ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كات.
عومه‌ر ئۆنه‌ن، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د له لێدوانێكیدا به (K24)ی رایگه‌یاند كه ئه‌وان به غه‌مگینیه‌وه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و ئاشكارشی كرد كه هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك و ئاهه‌نگێك ساز ناكرێن، ته‌نیا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به سه‌ردانكردنی خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌ده‌په جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له باكووری كوردستان، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.