کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانی له‌به‌ر نه‌گه‌یشتنی به هه‌ولێر خۆی ده‌كوژێ
رۆژنامەنوسێك لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك له شاری ئیستانبووڵ، فریای گەشتەكەی ناكەوێت بۆیە خۆی دەكوژێت.
K24- ئیستانبووڵ
رۆژنامەنوسێك لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك له شاری ئیستانبووڵ، فریای گەشتەكەی ناكەوێت بۆیە خۆی دەكوژێت.
"جاكلین ئان" كه رۆژنامەنووسێكی ئافرەتی بەریتانییه، بۆ ئەوەی بچێتە شاری ھەولێر، لە لەندەنەوە بەڕێ دەكەوێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی فڕۆكەكە راستەوخۆ ناچێتە ھەولێر، ناچار دەبێت لە فرۆكەخانەی ئەتاتورك لە شاری ئستەمبۆڵ دابەزێت.
ناوبراو دوێنێ یه‌كشه‌ممه (18.10.2015) لە فڕۆكەخانە بە گەشتەكەی بۆ ھەولێر ناگات و داوای ھاوكاری لە كارمەندانی فڕۆكەخانە دەكات، ئەوانیش پێی دەڵێن: "دەبێ بچی بلیتێكی دیكە بكڕی" بەڵام جاكلین پارەی پێوسیتی پێ نابێت بۆ ئەوەی بلیت بكڕێت، بۆیە دەچێتە توالێتی فڕۆكەخانەكە و بە قەیتانی پێڵاوەكانی، خۆی دەخنكێنێت.
جاكلین ئان، ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانییه، چه‌ندان فیلمی دوكۆمێنتاری بۆ ته‌له‌فزیۆنی BBC ئاماده كردووه و له ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ندان پۆستی جیاوازی وه‌رگرتووه.