کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته عه‌بادی
ئەمه‌ریكا لەبارەی ھاوپەیمانیەتی چوارقۆڵی بە سەرۆكایەتی ڕووسیا ھۆشداری داوەتە عەبادی.
K24- ژووری هه‌واڵ
ئەمه‌ریكا لەبارەی ھاوپەیمانیەتی چوارقۆڵی بە سەرۆكایەتی ڕووسیا ھۆشداری داوەتە عەبادی.
ژەنەڕاڵ جۆن ئالن، نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لە دوایین سەردانی بۆ عێراق، بێزاری واشنتۆنی لەبارەی ھاوپەیمانییەتییە چوارقۆڵییەكەی نێوان عێراق، سووریا و ئێران بە سەرۆكایەتی ڕووسای بە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە.
ئالن به ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گوتووه: "ئایا پرسیاری ئەوەت لە خۆت كردوە، پێویست نەبوو عێراقییەكان سوپاسمان بكەن؟".
به پێی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19.10.2015) بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ناوبراو له سه‌ردانێكیدا كه پێش ده‌ڕۆژ بۆ عێراقی كردووه، بە عەبادی ڕاگەیاندوە كه ھیچ ھەنگاوێك نەنێن بۆ پێكھێنانی ھاوپەیمانێتتیە چوارقۆڵییەكە و داواش لە ڕووسیا نەكات بەشداری سەربازی لە عێراقدا ھەبێت.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، حەیدەر عەبادی بەڵێنی داوە ھیچ ھەنگاوێك لەو بارەیەوە بەبێ ئاگاداری ئەمه‌ریكا نانرێت.
ھاوپەیمانی چوراقۆڵی لە كۆتایی مانگی ئەیلول لە نێوان ڕووسیا، عێراق، ئێران و سووریا، بەمەبەستی لەناوبردنی تیرۆر بەسترا.