کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كاندیدێكی كۆماریخوازەكان خۆزگه به سه‌رده‌می سه‌ددام و قه‌زافی ده‌خوازێ
كاندیدێكی كۆماریخوازەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
K24- ژووری هه‌واڵ
كاندیدێكی كۆماریخوازەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سه‌رده‌می فەرمانڕەوایی سەددام حسێن و موعه‌ممه‌ر قەزافی، سەقامگیرتر بوو.
تید كروز، سیاناتۆر و یەكێك لە كاندانی كۆمارییەكان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ده‌ڵێ: "پێویستە ئەمه‌ریكا ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە، بەبێ ئەوەی ببێیە لایەنێك لە شەڕی ناوەخۆی سووریادا". دەشڵێت: "پێویست ناكات ئەمه‌ریكا ھاوپەیمانییەتی لەگەڵ ڕووسیا بۆ شەڕكردن دژ بە چەكدارانی داعش بكات، چونكه ڕووخانی بەشار ئەسەد پێویست نییه.
ئامژەی بەوەش كردوە كه دروستبوونی بۆشایی لە سووریا، دەبێتە ھۆی گەورە بوونی داعش. و ده‌شڵێ: "ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، له سه‌رده‌می سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق و موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا، سەقامگیرتر بوو.
تید كروز (1970)، سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مه‌ریكی ناسراوه و بچووكترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانه، سه‌رۆكی لێژنه‌ی چاودێری دادگه‌ی فیدڕاڵییه و یه‌كێكه له كاندیدانی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه بڕیاره ساڵی 2016 به كۆتایی هاتنی چوار ساڵی دووه‌می باراك ئۆمابا، ئه‌نجام بدرێت.