عه‌بادی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێ

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كه‌ مووچەی دوو مانگی پیشمەرگە بدات.

عه‌بادی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێ
عه‌بادی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێ

K24- ژووری هه‌واڵ
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كه‌ مووچەی دوو مانگی پیشمەرگە بدات.
وشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ مووچه‌ی دوو مانگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خه‌رج بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (19.10.2015) سیروان عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (K24)ی راگەیاند كه‌ ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر رەوشی پێشمەرگە لەگەڵ ھۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق قسەیان كردووە و ناوبراو به‌ڵێنه‌كه‌ی عه‌بادی پێ گوتوون.
قه‌یرانی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌شێكن له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.