کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناوی سهربازه ئێرانییهكانی شهڕی یهمهن ئاشكرا دهكرێ
قایمقامی شاری مەئرەبی یەمەن ڕایدهگهیهنێ كه بەم نزیکانە ناوی ئەو سەرکردە سەربازییانەی ئێران بڵاو دەکەنەوە
K24- ژووری ههواڵ
قایمقامی شاری مەئرەبی یەمەن ڕایدهگهیهنێ كه بەم نزیکانە ناوی ئەو سەرکردە سەربازییانەی ئێران بڵاو دەکەنەوە کە لە کوشتاری خەڵکی یەمەن دەستیان ھەبووە.
سوڵتان ئەلعەرادە، قایمقامی شاری مەئرەب له یەمەن، لە لێدوانێکیدا گوتی: "چەندان کاربەدەستی سەرباوزی لە ئێرانەوە بە شێوەی نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی یەمەن و لە کوشتنی ھاووڵاتیاندا ھاوکاری حوسیەکانیان کردووە.
ھێزە ئەمنیەکانی یەمەن و ھاوپەیمانانی عەرەبی ھەفتەی رابردوو، لە دوای شکستدانی حوسیەکان، توانیان شاری مەئریب کۆنترۆڵ بکەنەوە و بە گوتەی ئەو قایمقامە کە ئەمڕۆ دووشەممە (19.10.2015) بۆ راگەیاندنەکانی یەمەن بڵاوی كردووهتهوه: "تا نزیکەی 30 کیلۆمەتر حوسیەکانیان لەو شارە دوور كراونهتهوه".
لە مانگی 9ی 2014 شەڕ و ناکۆکی لە نێوان حوسیەکان و حکوومەتی یەمەن دهستی پێ كرد و تا ئێستهش بهردهوامی ھەیە و لە دوای کۆنترۆڵکردنی شاری سەنعای پایتەخت لە لایەن حوسیەکانەوە کێشەکانیان قووڵتر بووتهوه، ئەم کارەش سعوودیه و ژمارەیەک وڵاتانی عەرەبی ناچار کرد کە ھاوپەیمانێتیەک بۆ لێدانی حوسییەکان پێکبێنن.