کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن نايه‌وێت سووريا خاپوور بێت
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رووسيا كۆده‌بينه‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى نايه‌وێت سووريا به ته‌واوه‌تى خاپوور بكرێت و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتانى رووسيا و ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
جۆن كيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، له مه‌دريدى پايته‌ختى ئيسپانيا رايگه‌ياند، واشنتۆن نايه‌وێت سووريا به ته‌واوه‌تى خاپوور بكرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى، بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا، ده‌يه‌وێت كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رووسيا و وڵاتانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تيش توركيا و عه‌ره‌بستانى سعووديه ئه‌نجامبدرێت.
راشيگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا هه‌ست به به‌رپرسيارێتى ده‌كات و گوتى: "هه‌وڵده‌ده‌ين خۆمان له خاپووركردنى سووريا به دوور بگرين".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "له چه‌ند رۆژى رابردوودا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رووسيا، توركيا و عه‌ره‌بستانى سعووديه، له‌باره‌ى پرسى سووريا، كۆده‌بينه‌وه".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هۆشداريشى له‌و رێژه‌ى زۆره‌ى په‌نابه‌ران داوه له ئه‌وروپا و گوتى: "رێژه‌ى په‌نابه‌رێتى له ئه‌وروپا گه‌يشتووه‌ته ئاستێكى ترسناك"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه دابه‌شكردنى ئه‌و په‌نابه‌رانه، كارێكى سه‌خته، به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر هاتنى په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت.
جۆن كيرى، نيگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسيا راگه‌ياند و گوتى: "نيگه‌رانين له ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا، به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر ئامانجى مۆسكۆ، هێشتنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات".
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، كه مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د، ده‌بێته هۆى زيادبوونى رێژه‌ى چه‌كداره جيهادييه توندڕه‌وه‌كان له ناوچه‌كه و رێژه‌ى پهنابهرانيش زياتر ده‌بێت.