كانديدێكى په‌رله‌مانى ميسر رووپۆشه

خوازياره‌ ببێته‌ يه‌كه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى

كانديدێكى په‌رله‌مانى ميسر رووپۆشه
كانديدێكى په‌رله‌مانى ميسر رووپۆشه

K24- ژوورى هه‌واڵ

كانديدێكى په‌رله‌مانى ميسر، خوازياره‌ ببێته‌ يه‌كه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى و رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ مه‌رج نييه‌ هه‌ر ژنێك روو پۆش بێت ئايدۆلۆژيانى توندى ئايينى هه‌بێت.

كانديدێكى په‌رله‌مان ميسر رووپۆشى به‌ستووه‌و رايده‌گه‌ينێ كه‌ پارته‌ سياسييه‌ ئايينييه‌كان، سياسه‌ت تێكه‌ڵ به‌ ئايين ده‌كه‌ن و بيركردنه‌وه‌ى ئه‌وان جياوازه‌ له‌گه‌ڵ ئايدۆلۆژياى ئه‌ودا و بۆيه‌ دژايه‌تى پارته‌ ئايينه‌كان ده‌كات و ده‌شڵێت: "مه‌رج نييه‌ هه‌ر ژنێك رووپۆش بێت ئيخوان موسلمين بێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (19.10.2015) ماجيدا شه‌له‌بى، كانديدى بۆ په‌رله‌مانى ميسر، رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ مەرج نيیە ھەر ژنێك رووپۆش ببەستێت، ئایدیۆلۆژیای توند و ئایينی ھەبێت یاخود ئەندامی ئیخوان موسلمین بێت.

روونیشیكردەوە كە ئەو لە دژی پارتە سیاسيیە ئاینیەكانە، چونكە ئەوان سیاسەت و ئاین تێكەڵ به‌ يه‌كتر دەكەن.

ماجیدا، وەكو كاندیدێكی سەربەخۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ميسردا كردووە.

دوێنى یەكشەممە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە وڵاتی ميسر بەڕێوەچوو و بڕیارە لە سەرەتای مانگی كانونى يه‌كه‌مى داهاتوو ، ئەنجامەكان رابگەیێندرێ.