کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كێرى توندوتيژييه‌كانى نێوان دوو وڵات به بێ مانا وه‌سف ده‌كا
ئه‌مه‌ريكا داوا ده‌كات به زووترين كات توندوتيژى "بێ مانا"ى نێوان فه‌ڵه‌ستين و ئیسرائیل كۆتایی پێ بێت
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا داوا ده‌كات به زووترين كات توندوتيژى "بێ مانا"ى نێوان فه‌ڵه‌ستين و ئیسرائیل كۆتایی پێ بێت.
زيادبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوان فه‌ڵه‌ستين و ئيسرائيل، ئه‌مه‌ريكاى نيگه‌ران كردووه به‌جۆرێك داوا ده‌كات به زووترين كات كۆتاييان پێ بهێنرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كێرى ده‌يه‌وێ له‌گه‌ڵ بنيامين ناتانياهۆ، سه‌رۆكى ئيسرائيل و مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستين كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (19.10.2015) جۆن كێرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، له شارى مه‌دريد پايته‌ختى وڵاتى ئيسپانيا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند كه پێويسته به‌زووترين كات ئيسرائيل و فه‌ڵه‌ستين كۆتايى به گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوانيان بهێنن و به شتێكى "بێ مانا"ى وه‌سف كرد.
ئاڵۆزييه‌كانى نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەكان لەم مانگە پەرەی سەندووە، به جۆرێك چه‌ندان جار فەلەستینییەكان بە چەقۆ ھێرشیان بۆ سەر ئیسرائیلییەكان بردووه، له‌به‌رانبه‌ريشدا ھێزەكانی ئیسرائیل بە تووندی وەڵامیان داونه‌ته‌وه.
لەو شەڕانەدا 7 ئیسرائیلی و 41 فەڵەستینی كوژران، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە تاوه‌كوو زياتر لە 120 ئیسرائیلی و 1100 فەلەستینی بریندار بوون.