کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توویته‌ر ئومێدی به ئومێد كوردستانییه
خۆی توویت ناكا
K24- ژووری هه‌واڵ
ئومێد كوردستان، بووه‌ته هیوا و ئومێدی تۆِی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌یران و گرفته‌كانیان ده‌ریان بهێنێ، ئه‌ویش بڕیاری چاكسازی داوه.
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا، ته‌نیا 9 توویتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر كردوه، بۆیه ڕاگه‌یاندنه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به گاڵته‌جارییه‌وه ده‌ڕواننه ده‌ستنیشانكردنی ئومێد، بۆ ئه‌و پۆسته، چونكه خۆی هیچ چالاكییه‌كی له تۆڕه‌كه‌دا نییه.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له گووگڵ، كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ بوو ناوی ئومێد كوردستانی به‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌وه به‌سترابوو، كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا هه‌وڵی به‌ده‌ستگه‌یشتنی تواناكانی ئومێد كوردستانییان دا، ناوبراو دواجار بڕیاری دا بچێته تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر و له‌وێ پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێ درا. ئێسته‌ش له یه‌كه‌م هه‌نگاویدا بۆ چاكسازی و پێشكه‌وتنی تۆڕه‌كه، زیاتر له 300 كارمه‌ندی ده‌ركردووه، كه ده‌كاته 8%ی تێكڕای كارمه‌ندانی ئه‌و تۆڕه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی جددی ئومێده له توویته‌ر، بۆیه ئه‌و تۆڕه به ئومێده ده‌ڕواننه ئه‌و كوڕه كورده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئومێد کوردستانی، لەدایکبووی 1963 لە بۆکان، روژھەلاتی کوردستانه، له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌چێته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ چه‌ندان بڕوانامه له بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رگرتووه. ئێسته سه‌رۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی تویتەره. پێشتریش لە کۆمپانیای گووگڵ و ڤۆدافۆن پۆستی باڵای هه‌بووه.