هاوكاری ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھاوکاری ماددی لە ڕێی کارتی زیرەکەوە بەسەر ئەو خێزانە ئاوارە عەرەبانەدا

هاوكاری ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ
هاوكاری ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ

K24- ژووری هه‌واڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ھاوکاری ماددی لە ڕێی کارتی زیرەکەوە بەسەر ئەو خێزانە ئاوارە عەرەبانەدا دابەش دەکات کە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

دەرباز محمد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندوە كه‌ بۆ پشتگیری خزمەتکردنی ئاوارەکان و ھەوڵدان بۆ گێڕانەویان بۆ زێدی خۆیان، وەزارەتەکەی 90 ملیار دینار بەسەر 90 ھەزار خێزانی ئاوارەی عەرەبی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستاندا دابەشدەکات.
تۆڕی ھەواڵی عێراقی بڵاوی کردۆتەوە کە بە گوێرەی پلانەکەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ھەر خێزانێک یەک ملیۆن دیناری بەردەکەوێت و لە رێگەی کارتی زیرەکەوە دابەش دەکرێت ئەمە دوابەدای ئەوە دێت کە مەماوەیەک لەمەو ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ 11 ملیار دینار ڕەوانەی وەزارەتی نەوتی عێراقی کرد بۆ دابین کردنی نەوت پێداویستی زستانە بۆ ئاوەرەکانی ھەرێمی کورد ستان.