کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌به‌ڵگه داعش چەكی كیمییایی بەكارھێناوە
زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش
K24- ژووری هه‌واڵ
زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ماددانه بپارێزێ.
شانەی راگەیاندنی جەنگی حكوومەتی عێراق رایدەگەیەنێ كه داعش چەكی كیمییایی لە دژی ھێزە عێراقییەكان بەكارھێناوە. لە ماوەی رابردووش‌دا، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری‌یان بە بەپرسانی ئەمه‌ریكا دابوو لە بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن داعشەوە، لە ئێسته‌شدا وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵ دەدات پێشمەرگەكان لە بەركەوتنیان بە چەكی كیمیایی بپارێزێت.
گومانەكان لەسەر بەكارھێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن داعش رۆژ لە دوای رۆژ دەبن بە راستی، بەڵام ئەوەی شارەزایان و فەرماندەكانی بواری سەربازی ناوخۆیی و بیانی بە دوایدا دەگەڕێن، زانینی چۆنیەتی دەسكەوتنی ئەو گازەیە لەلایەن داعشەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتانی ھاوپەیمانان بەیەكەوە تاوتوێی 3 گریمانە دەكەن.
هه‌ژار عومه‌ر، عه‌مید ڕوكن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه داعش تا ئێستا 4 جار گازی "خەردەل"ی لە دژی پێشمەرگە بەكارھێناوە، دواھەمینیان مانگی 11 ئابی ئەمساڵ بوو، كە لە رێگەی 50 گوللـە ھاوەنەوە ھێرشی كردە سەر پیشمەرگەكان و 37 لەو گوللـە ھاوەنانە لە كاتی تەقینەوەدا، دوكەڵێكی سپی و شلەیەكی ڕەشی لێ دەركەوتووە، بەو ھۆیەشەوە نزیكەی 35 پێشمەرگە زیان بەر پێستیان كەوتووە. گوتیشی: "لە كاتی ناردنی خوێنی ئەم پێشمەرگانەش بۆ تاقیگەكانی وڵاتانی دەرەوە، سەلمێنراوە گوللـە ھاوەنەكان گازی خەردەلی كبریتییان تێدابووە".
له ئێسته‌دا وەزارەتی پێشمەرگە ھەوڵ دەدات، لە رێگەی دابینكردنی ماسكەوە پێشمەرگەكان لە گازی خەردەل بپارێزێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشكمهرگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا ئەنجامی تاقیكردنەوەی خوێنی پێشمەرگەیەك لە تاقیگەكانی وڵاتانی ھاوپەیمانان دەگەرێتەوە، نزیكەی 2 مانگ دەخایەنێت. بۆیه ده‌ڵێ: "بە لای وەزارەتی پێشمەرگەوە ئەمە كاتێكی زۆرە، داوامان لە ھاوپەیمانان كردوە، تاقیگەیەك بۆ سەلماندنی بەكارھێنانی گازی خەردەل لەلایەن داعش لە ھەرێمی كوردستان دابمەزرێنن".
وڵاتانی ھاوپەیمانان، ئێسته خەریكن راھێنانی خۆپاراستن لە بەركەوتن بە ماددەی كیمیایی بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەن.