کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا پارێزه‌رێكى مافى كوردان ده‌ستگير ده‌كات
گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبۆل
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى توركيا رايگه‌ياند، كه پۆليسى ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى له ئامه‌د به تۆمه‌تى "بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى تيرۆر" دهستگيردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى توركيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20.10.2015) رايگه‌ياندووه، كه به تۆمه‌تى "بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى تيرۆر"، پۆليسى توركيا تاهير ئيلجيى، سه‌رۆكى سه‌نديكاى پارێزه‌رانى له ئامه‌د ده‌ستگيركردووه و بۆ ئامادهبوونيشى له‌به‌رده‌م دادگا، گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌سته‌نبۆل.
سه‌رچاوه‌كه راشيگه‌ياندووه، كه "تاهير ئيلجيى" دواى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "CNN"ى توركيا، راسته‌وخۆ ده‌ستگيركراوه، كه له به‌رنامه‌كه‌دا گوتوويه‌تى: "پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) رێكخراوێكى تيرۆريستى نييه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئيليجى له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بێت، به گوێره‌ى ياساى توركيا، ئه‌و كه‌سانه‌ى "هاوسۆزى تيرۆريستانن" به به‌ندكردن سزا ده‌درێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه، كه له 10ى تشرينى يه‌كه‌مى 2015، پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئاگربه‌ستى يه‌كلايه‌نه‌ى له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا راگه‌ياندووه، به‌گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست، بۆ ئارامكردهوهى بارودۆخى توركيايه به‌تايبه‌تيش بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، كه بڕياره 1ى تشرينى دووه‌مى ئه‌مساڵ، ئه‌نجامبدرێت.