کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران لێدوانه‌كانى سعووديه ره‌تده‌كاته‌وه
لێدوانه‌كانى ئێران له نه‌ريتى ديپلۆماسييه‌وه دوورن
K24 – هه‌ولێر
ئێران لێكدوانه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌باره‌ى داگيركردنى خاكى عه‌ره‌ب له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ره‌تده‌كاته‌وه‌و به لێدوانى "بێ نرخ" وه‌سفيده‌كات.
مه‌رزيه ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (20.10.2015)، گوتى: "لێدوانه‌كانى عادل جوبه‌ير، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه، له باره‌ى ده‌ستێوه‌ردانى تاران، له كاروبارى ناوخۆى عه‌ره‌ب، دوورن له نه‌ريتى ديپلۆماسى و قسه‌ى بێسه‌روبه‌رن".
هه‌ريه‌ك له عه‌ره‌بستانى سعووديه سوننه مه‌زهه‌ب و ئێرانى شيعه، به دوو وڵاتى سه‌ره‌كى ناوچه‌كه داده‌نرێت، راوبۆچوونى هه‌ريه‌كه‌يان له‌باره‌ى قه‌يرانه‌كانى سووريا، عێراق، يه‌مه‌ن و به‌حره‌ين، ته‌واو له يه‌ك دوورن و هه‌ندێكجاريش ململانێكانى نێوانيان له راگه‌ياندنه‌كان ره‌نگده‌داته‌وه.
له‌لايه‌ك ئێران، هاوكارى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكارى سه‌ربازى چه‌كداره حووسييه‌كانى يه‌مه‌نيش ده‌كات كه ده‌ستييان به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى خاكى وڵاته‌كه‌دا گرتووه.
له ئه‌نجامى ئه‌و گرژى و ئاڵۆزييانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ريقاى گرتووه‌ته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ئاڵۆزتر بوونه و لێدوانى توند له به‌رانبه‌ر يه‌كدى ده‌ده‌ن.
رووداوى ميناى ئه‌مساڵ، هۆكارێكى سه‌ره‌كى تۆخبوونه‌وه‌ى ململانێكانى ئه‌و دوو وڵاته‌ن، به‌تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى كه ژماره‌ى قوربانييانى حاجييه ئێرانييه‌كان به زياتر له 700 مه‌زه‌نده ده‌كرێن.
عادل جوبه‌ير، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بساتى سعووديه، دوێنێ دوو شه‌ممه رايگه‌ياند، ئێرانى به "داگيركردنى خاكى عه‌ره‌ب" تۆمه‌تباركرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هێزێكى خۆى به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌ژموونى ئێران ببێته‌وه له ناوچه‌كه.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئيرنا"ى ئێرانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گوتوويه‌تى: "به‌كارهێنانى ئه‌وجۆره زمانه بێسه‌روبه‌ره، دووره له نه‌ريتى ديپلۆماسى و رێنيشانده‌رى پێنه‌گه‌يشتنى سياسى سعووديه‌يه".
ئه‌فخه‌م گوتيشى: "قسه‌كردن به‌و ئاراسته بنياتنه‌ر نييه‌و رووخێنه‌ره و هيچ ئه‌نجامێكييان نابێت.
جوبه‌ير، جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه پێويسته ئێران پاشه‌كشه به‌و هێزانه بكات كه بۆ پاڵپشتى به‌شار ئه‌سه‌د ناردوونيه‌ته سووريا، به‌تايبه‌تيش ميليشيا شيعه‌كانى وه‌ك حزبوڵڵاى لوبنانى.