کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڕووسیا 55 هێرشی ئاسمانی له شه‌و و ڕۆژێكدا ئه‌نجام ده‌دا
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، هێزه‌كانی ڕووسیا 55 گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
K24- ژووری هه‌واڵ
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، هێزه‌كانی ڕووسیا 55 گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕووسیا به فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه توانیویانه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، 55 گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر سووریا بكه‌ن و تێیدا 60 باره‌گای ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)یان كردووه‌ته ئامانج و له هه‌موو گورزه‌كانیشیاندا سه‌ركه‌وتوو بوون.
دوێنێ سێشه‌ممه (20.10.2015)، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و هێرشانه له دیمه‌شق (پایته‌ختی سووریا)، حه‌له‌ب، ئه‌دلب، حه‌ما و دێره‌زۆر بوون.
ناوه‌ندی سووری بۆ مافی مرۆڤ، لای خۆیه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه تاوه‌كوو ئێسته 370 كه‌س به‌و گورزانه كوژراون كه 127 له‌وانه خه‌ڵكی سڤیلن، 36 منداڵیش له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.