کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئایا هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندی ڕاگرتنی باڵانسی زلهێزه‌كان؟
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌هێزتر كرد، واشنتۆن ده‌یه‌وێ له‌ڕێی هه‌ولێره‌وه، باڵانسی هێز له ناوچه‌كه بپارێزێت.
K24- ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌هێزتر كرد، واشنتۆن ده‌یه‌وێ له‌ڕێی هه‌ولێره‌وه، باڵانسی هێز له ناوچه‌كه بپارێزێت.
ڕووداو و پێشهاته‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ولێر بووه‌ته ناوه‌ندی ڕاگرتنی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی ژه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پاشانیش به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و به‌غدا. له ئه‌نجامی ئه‌و دوو سه‌ردانه‌یدا ڕایگه‌یاندبوو كه عێراق داوای هێرشی ئاسمانی له رووسیا ناكات و ئه‌مه‌ریكاشی به پشتیوان و هاوپه‌یمانی كورد وه‌سف كرددووه.
دوێنێ سێشه‌ممه (20.10.2015) سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كۆبووه‌وه كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و بریكاری وه‌زاره‌تی پێششمه‌رگه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی هیزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌ی كه ناو فڕۆكه‌كه‌یدا به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات، به‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی گوتبوو كه یاوه‌ری گه‌شته‌كه‌یان ده‌كرد، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل بارزانی، له‌گه‌ل به‌رپرسانی دیكه‌ی عێراقیش كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد، ته‌نیا له‌دوای 24 كاتژمێر له‌گه‌یشتنی نامه‌یه‌كی فلادیمێر پۆتین، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی دێت، كه تیایدا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات په‌ره به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نیوانیان بده‌ن، به تایبه‌ت له بواری سه‌ربازی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
چوونی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكییه بۆلای بارزانی و گه‌یشتنی نامه‌كه‌ی پۆتین به عه‌بادی، ده‌ری ده‌خات كه په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو پرسه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دانفۆرد له دوای هه‌ولێر، سه‌ردانی به‌غدای كرد و ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه ئه‌مه‌ریكا دڵنیا كراوه‌ته‌وه كه داوای ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش له ڕووسیا ناكه‌ن.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكیه‌كه له هه‌ولێر، به‌رده‌وامی پشتیوانی ئه‌مریكا و قوڵكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیانی بۆ بارزانی دووبات كردووه‌ته‌وه.
له‌به‌غداش له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه كه عێراق داوای هێرشی ئاسمانی له ڕووسیا ناكات.
ئه‌م جۆره پێشهات و سه‌ردانه، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه هه‌ولێر له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا بووه‌ته ناوه‌ندی ڕاگرتنی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌دا و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه كه به‌رپرسه باڵاكانی وڵاتانی جیهان ناوه ناوه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ بارزانیدا كۆده‌بنه‌وه.