کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌نه‌دا ده‌یه‌وێ له هاوپه‌یمانی دژی داعش بكشێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا ناڕازییه
K24- ژووری هه‌واڵ
كۆشكی سپی ھیواخوازە، كەنەدا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی داعش نەكشێتەوە.
جۆن ئێرنست، گوتەبێژی كۆشكی سپی، رایگەیاند كە ئەمه‌ریكا دەخوازێت حكوومەتی نوێی كەنەدا، پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بە سەرۆكایەتی ئەمه‌ریكا بكات بۆ رووبەروبوونەوەی داعش لە عێراق و سووریادا.
دوێنێ سێشه‌ممه (20.10.2015) گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی كه‌نه‌دا ده‌كات.
جاستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی نوێی كه‌نه‌دا، له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، رۆكێتی سی ئێف 18ی كەنەدی، لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكشێنێتەوە ده‌كشێنێته‌وه. دوێنێ سێشه‌ممه (20.10.2015) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه پابه‌نده به‌و به‌ڵێنانه‌ی و به باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی كه‌نه‌دا ڕاده‌گرێ.
ناولبراو كاندیدی پارتی لیبڕالی كه‌نه‌دی بوو، ئه‌گه‌رچی چاودێران چله‌ه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پاڵێوراوه گه‌نجه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام توانی لەھەڵبژاردنەكانی كەنەدا، سەركەوتن بەدەستبھێنێت و ببێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە.