کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
یه‌كێتی چه‌ند ئه‌ندامێكی خۆی سزا ده‌دا
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به بیانووی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێسا ناوخۆییه‌كان، سزا ده‌دات كه هه‌ندێكیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسین.
K24- هه‌لێر
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به بیانووی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێسا ناوخۆییه‌كان، سزا ده‌دات كه هه‌ندێكیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسین.
ڕێباز بێركۆتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ له كاتی چوونی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی له باره‌گه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر، ده‌بینێ كلیكی ژووره‌كه‌ی گۆڕاوه و ناتوانێ بچێته ژووره‌كه‌یه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێكی نادرێته‌وه، پێوه‌ندیی به مه‌كته‌بی سیاسیی له سلێمانییه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ: "پێیان گوتم كه بێ ئاگان له‌و بابه‌ته".
ناوبراو كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (21.10.2015)، له لێدوانێكدا بۆ (K24) ئاماژه‌ی به‌و كاره كردبوو، گومانی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڵوێست و بۆچوونه جیاوازه‌كانی بووه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "بۆچوونه‌كانی من سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه‌ی ئێسته‌ی كوردستان، جیاوازه له‌وه‌ی كه مه‌كته‌بی سیاسی ڕایگه‌یاندووه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و حیزبه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "پابەند نەبوون بەیاساو رێسا ناوخۆییەكانی یەكێتی‌و پێچەوانەی سیاسەتی حیزبەكەیان قسەیان كردووە" وەسفییە بەنی وەیس، ئەندامی سەركردایەتی، گۆران ئازاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و چەند كەسێكی دیكه‌ی سزا داوه.