کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ریكا كه‌سێكی دیبلۆماسیی ده‌كاته ڕێكخه‌ری هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه
K24- ژووری هه‌واڵ
ئەمه‌ریكا، برێت ماكگۆرگ وەك رێكخەری ھێزەكانی ھاوپەیمانێتی دژ بە چەكدارانی داعش دیاری دەكا.
كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كە باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمه‌ریكا، برێت ماكگۆرگ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كردووه به رێكخەری هێزه‌كانی دژ بە داعش.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ هه‌ینی (23.10.2015) بڵاوبووه‌ته‌وه، هاتووه: "ماكگۆرگ پێشتر یه‌كێك بووه له باشترین ڕاوێژكارهكانم سه‌باره‌ت به عێراق". به ڕای چاودێرانیش، جیاوازی زۆری هه‌یه له‌چاو سه‌رۆكی پێشووی ھێزەكانی ھاوپەیمانێتی دژ بە چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش).
پێشتر جۆن ئالن ئەو پۆستەی لە ئەستۆ بووە كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا وادەی سەرۆكاتیەكەی كۆتایی دێت. ئالن ڕۆڵی گرنگی هه‌بوو له پاراستنی ئه‌و هاپهیمانییهتییه كه له 65 وڵات پێكهاتبوون.
برێت ماكگۆرگ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، لەم دواییانە بەشداری چەند كۆبوونەوەیەكی پێنج لایەنەكەی ھەرێمی كوردستانی كردووە، ئۆباما بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پشتی ته‌واوی پێ ده‌به‌ستێ.