کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاڤڕۆڤ: پێويسته ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى سووريا بكرێ
رووسيا داوا ده‌كا كێشه‌كانى سووريا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێ
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، داوا ده‌كات كۆتايى به كێشه ململانێكانى سووريا بهێنرێ و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى بكرێ.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئاماده‌يى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى سووريا نيشاندا و رايده‌گه‌يه‌نێ كه رووسيا ئاماده‌يه پاڵپشتى ئۆپۆزيسيۆن و سوپاى ئازاد بكات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وانيش پێويسته كێشه‌كان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى سووريا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24.10.2015) سيرگى لاڤرۆڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى "رووسيا 1" رايگه‌ياند: "هيوامان هه‌يه كه ئه‌و بارودۆخه‌ى سووريا له داهاتوويهكى نزيك چاره‌سه‌ر بكرێ".
گوتيشى: "پێويسته لايه‌نه‌كانى سووريا كێشه‌كانيان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى سووريا بكه‌ن، له‌و پێناوه‌ش ئێمه ئاماده‌يان له رێگه‌ى هێزى ئاسمانييه‌وه پاڵپشتى له سووريا بكه‌ين و داعش دوور بخه‌ينه‌وه".
داعش، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.