کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆك وه‌زيرانى بوڵگاريا: رێگا ناده‌ين وڵاته‌كه‌مان له ئه‌وروپا داببڕێت
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا سنوورهكانييان دابخه‌ن، ئه‌وانيش هه‌مان هه‌نگاو دهگرينه به‌ر
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاتانى سربيا، رۆمانيا و بوڵگاريا، رايانگه‌ياندووه، له ئه‌گه‌رى داخستنى سنوورى وڵاتانى ئه‌وروپا به رووى په‌نابه‌ران، به‌تايبه‌تيش ئه‌ڵمانيا، ئه‌وانيش هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرنه به‌ر و سنوورهكانييان داده‌خه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان سه‌رۆك وه‌زيرانى سربيا، رۆمانيا و بولگاريا، له سۆفيا، بۆيكۆ بۆريسۆڤ، سه‌رۆك وه‌زيرانى بوڵگاريا گوتى: "ئێمه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌ر سێ وڵاتى سربيا، رۆمانيا و بوڵگاريا، رێككه‌وتووين له‌سه‌ر داخستنى سنووره‌كانمان به رووى په‌نابه‌راندا، به‌تايبه‌تيش ئه‌گه‌ر هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا ئه‌و كاره بكه‌ن".
بۆريسۆڤ گوتيشى: "ناتوانين رێگا به‌وه بده‌ين وڵاته‌كانمان ببنه وڵاتى دابڕاو له ئه‌وروپا و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌نێوان توركيا و ئه‌وروپا گيرييان خواردووه، هاموشۆى تێدا بكه‌ن".
ئامانج له كۆبوونه‌وى ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24.10.2015)ى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و سێ وڵاته، يه‌كخستنى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كانييان بووه، كه به نيازن له كۆبوونه‌وه‌ى بچووككراوه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لژيكا كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران ئه‌نجامبدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڤيكتۆر بۆنتا، سه‌رۆك وه‌زيرانى رۆمانيا راياگهياند، كه بنياتنانى ديوار و تهلبهندكردنى سنووره‌كان وڵاتانى ئه‌وروپا، "بڕيارێكى درووست نييه" و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، لهجياتى داخستنى سنووره‌كان، به يه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگى و كار بكه‌ن، سنوورى ههماههنگييهكانيش سه‌رجه‌م ئه‌وروپا بگرێته‌وه، وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له يۆنانه‌وه ده‌ست پێبكات و دوورترين وڵاتى ئه‌وروپا بگرێته‌وه.
له‌لاى خۆيشيه‌وه، ئه‌لێكسانده‌ر ڤۆسيچ، سه‌رۆك وه‌زيرانى سربيا گوتى: "پێويستمان به چاره‌سه‌رێكى ريشهييه، ناكرێت چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر حيسابى وڵاتى ئێمه بێت".
هه‌رچه‌نده تا ئێستا، سربيا ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا نييه، به‌ڵام نزيكه‌ى 300 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌نێو خاكى ئه‌و وڵاته گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وروپا.