کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌وروپا پێويستى به هاوكارى توركيايه
له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌نابه‌رانه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وڵاتانى ئه‌وروپا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان چاره‌سه‌ر كێشه‌ى په‌نابه‌ران بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێويستيان به هاوكارييه‌كانى وڵاتى توركيايه.
سه‌رۆكى كۆميسيۆنى ئه‌وروپا، رايده‌گه‌يه‌نێ كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌نابه‌ران پێويستى به توركيايه، چونكه وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ته‌نيا ناتوانن ئه‌و قه‌يرانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بڕياريشه سبه‌ى يه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24.10.2015) جان كلۆد يونكه‌ر، سه‌رۆكى كۆميسيۆنى ئه‌وروپا، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى نه‌مسا "أ.ب.أ"، گوتى: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كێشه‌ى په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ين پێويستيمان به هاوكارى و كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتى توركيا هه‌يه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "رێژه‌ى زۆرى په‌نابه‌ران و په‌ڕينه‌وه‌يان له رێگه‌ى به‌لكان بووه‌ته مه‌ترسى له‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپا، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌يه بڕياره سبه‌ى يه‌كشه‌ممه له شارى برۆكسل پايته‌خى وڵاتى به‌لجيكا به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى 11 وڵاتى ئه‌وروپا كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه ئه‌نجام بده‌ين".
دووپاتيشى كرده‌وه: "ئێمه له ئێسته‌دا زياتر پێويستيمان به هاوكارى و وڵاتانى دراوسێ هه‌يه، به‌تايبه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌ى سنوورى هاوبه‌شيان له‌گه‌ڵ عێراق و سوورياوه هه‌يه، چونكه ئه‌مه به‌شێكى كێشه‌ى په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كات".
كڵۆد، روونيشى كرده‌وه كه ئامانج له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه بۆ باشتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانمانه له‌گه‌ڵ وڵاتانه‌ى كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگاى به‌لكان وه‌كوو له يۆنانه‌وه بۆ سڕبيا و كڕواتيا، له سلۆڤينياوه بۆ ئه‌ڵمانيا و نه‌مسا.
به‌هۆى داگيركردنى به‌شيكى خاكى سووريا و عێراق له‌لايه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و زيادبوونى شه‌ڕى چه‌كدارى له‌سووريا، به مليۆنان كه‌س ئاواره‌ى وڵاتانى دراوسێى ئه‌وروپا بوون، وڵاتانى ئه‌وروپاش زيادبوونى رێژه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌يان به مه‌ترسى ده‌زانن و له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به زووترين كات چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بارودۆخه بدۆزنه‌وه.