کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش سه‌ربازێكى سوپاى سووريا به زريپۆش ده‌كوژێت
له كێڵگه‌ى نه‌وتى جهزهل به بارمته كه‌وتووه ده‌ست داعش
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوى داعش، سه‌ربازێكى سوپاى سووريا به رێگايه‌كى جياواز له‌وانه‌ى پێشووتردهكوژێت، ئه‌ويش به زريپۆش به زيندووى به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ده‌كه‌وێت.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى داعش، به زريپۆشێك به زيندوويى به‌سه‌ر جه‌سته‌ى بارمته‌يه‌كى سوپاى سووريادا ده‌كه‌وێت و ده‌يكوژێت.
وه‌ك روانگه‌ى سووريا ئاماژه‌ى بۆكردووه، بارمته‌كه ناوى "فادى عه‌مار زێدان"ه و ته‌مه‌نى 19 ساڵه، سه‌ربازى سوپاى سوريايه و له گوندى "سيان"ى ريفى لازقيهى (باكوورى سووريا)، له‌كاتى ده‌ستبه‌رداگرتنى كێڵگه‌ى نه‌وتى جهزهل، له‌لايه‌ن داعش، به بارمته كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانى رێكخراوه‌كه.
زێدان به‌ر له كوشتنى ده‌ڵێت: "لهرێگاى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى ئاسمانى په‌يوه‌نديم به سوپاوه كرد، گرێبه‌سته‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ى حه‌ما مۆركرا ومنيان نارد تاكو له كێڵگه‌ى (شاعر) ده‌ستبه‌كار بم، دواى هه‌شت مانگ كاركردن، منيان بۆ ناوچه‌ى جهزهل نارد و چوار رۆژ له‌وێ مامه‌وه، دواتر به بارمتهيى كه‌وتمه ده‌ست چه‌كدارانى داعش".



