کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24 ده‌كرێته‌وه
به ڕووماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌ست پێ ده‌كا
K24- ژووری هه‌واڵ
ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24 (K24)، بڕیاری داوه سه‌ره‌تای نۆڤه‌مبه‌ر بكاته ده‌ستپێكی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ و وێبسایته‌كه‌ی.
كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ی 31.10.2015 به‌كاتی هه‌ولێر، ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان 24 وه‌ك كه‌ناڵێكی هه‌واڵ و زانیاری، به تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، ده‌ست به وه‌شانه‌كانی ده‌كات.
نووره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن و توێژینه‌وه‌ی كوردستان 24 به ماڵپه‌ڕی (K24)ی ڕاگه‌یاند كه ئێواره‌ی 31.10.2015، ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ و وێبسایتی كوردستان 24 ده‌كرێته‌وه و سه‌ره‌تای په‌خشه‌كه‌شی، به ڕووماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌ست پێ ده‌كا.
كردنه‌وه‌ی K24 هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌زگه‌كه بڕیاری داوه، به ڕووماڵێكی تایبه‌ت و له ڕێی نووسینگه‌كانی خۆیه‌وه له باكووری كوردستان و توركیا، سات به ساتی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ و به‌رفراوان ڕووماڵ بكات.
له ڕێگه‌ی ده‌زگه میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چه‌ندان جار واده‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه باس له‌وه ده‌كرێ كه له واده‌ی خۆی دوا كه‌وتووه، له‌و باره‌یه‌وه نووره‌دین وه‌یسی گوتی: "به‌پێچه‌وانه‌وه، به خێراییه‌كی پێوانه‌یی توانیمان ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی شاره‌زای میدیا و دامه‌زراندنی ده‌زگه‌ی میدیایی گه‌وره بێت، ده‌زانێ كه درووستكردنی باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵ له بناغه‌وه، به‌پێی ستانداردی جیهانی بۆ كه‌ناڵه پرۆفیشناڵه‌كان و ڕاهێنان به كارمه‌ندان و ئاماده‌كردنی پلانی كار به كه‌متر له ساڵێك، كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام كاری تیم و ماندوونه‌ناسیی ستافه‌كانی كوردستان 24، توانی به‌و كاته پێوانه‌ییه بیگه‌یه‌نێته قۆناغی كردنه‌وه". گوتیشی: "ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له یاد بێت، دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دژواری كوردستان دژ به داعش و قه‌یرانی ئابووری كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌موو پڕۆژه‌كانی باشووری كوردستانه‌وه هه‌بووه".
كوردستان 24 پڕۆژه‌یه‌كی میدیاییه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌ڕه‌نسا (France24) دامه‌زراوه و سوودی له ئه‌زموونی ئه‌و كه‌ناڵه جیهانییه وه‌رگرتووه. كه‌ناڵه‌كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت له هه‌واڵ و به‌رنامه، به‌رنامه‌كانیشی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كورت و پوخت و هه‌مه‌ڕه‌نگن.
جگه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، به‌غدا، ئه‌نقه‌ره، ئیسته‌نبووڵ، چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئۆفیسی هه‌یه و له زۆربه‌شیان ستۆدیۆی تایبه‌تی ده‌بێت كه له توانایاندایه به‌رنامه و هه‌واڵی ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكه‌ن. له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، له ئه‌مه‌ریكاوه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی به زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌زگه‌كه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی K24 International به زمانی ئینگلیزی.
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵك به‌و كه‌ناڵه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گوتی: "ئێمه ده‌زانین كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی شتی گه‌وره‌مان لێ ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێ توانا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌یاد بێت كه ڕه‌نگه نه‌توانین وه‌ك پێویست له ئاست چاوه‌ڕوانێتی هه‌موو بینه‌ران بین، به تایبه‌تی كه پیشه‌سازیی ته‌له‌ڤزیۆن له كوردستان، پیشه‌سازییه‌كی نوێیه و ڕۆژنامه‌وان و ته‌كنیككاری پرۆفیشناڵ له بواری تیڤی له كوردستان زۆر كه‌من". هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش، هه‌وڵمان داوه ببینه جێی ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی بینه‌ران".
نووره‌دین وه‌یسی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كا كه بڕیاربوو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه له دوای چه‌ند مانگێكی دیكه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداو و پێشهاته‌كان، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر بووه، بۆیه واده‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان پێشخستووه، ده‌شڵێ: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌یبنین، هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و ڕووماڵانه نییه كه پلانی بۆ داڕێژراوه، له چه‌ند مانگی داهاتوو، چاوه‌ڕێی زیاتر له كوردستان 24بكه‌ن و سه‌رنج و تێبینی بینه‌رانیش له‌به‌رچاو ده‌گرین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین K24 به‌رده‌وام له خۆنوێكردنه‌وه‌دا بێت".
كوردستان 24 له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاره‌كانییه‌وه، "په‌یامی نیشتمانی-نه‌ته‌وه‌یی و به‌هێزكردنی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن له كوردستان"ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به دروشمی "بمانبینه، خۆت ببینه" له ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ، وێبسایت و سۆشیاڵ میدیاكانی، هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بێت و په‌نجه‌ره‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو كوردستانیان.
جگه له‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی به كوالیتی HD ده‌بێت، ڕادیۆكه‌شی به تازه‌ترین سیسته‌می ئه‌و بواره كار ده‌كات و ڕادیۆیه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌بێت، وێبسایتی K24 مه‌ودایه‌كی فراوانی ده‌بێت، به هه‌ردوو زاراوه‌ی سۆرانی و كرمانجی و به زمانه‌كانی: ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركی بڵاو ده‌بێته‌وه، تێیدا بینه‌ر و خوێنه‌ر ده‌توانێ ته‌له‌فزیۆنه‌كه به ڕاسته‌وخۆیی ببینێ و ته‌واوی به‌رنامه‌كانیش دوای ماوه‌یه‌ك له په‌خشكردنی، له‌وێدا ده‌بینێت، هه‌ر له ڕێی وێبسایته‌كه‌شه‌وه، ده‌توانن به‌شداری له بابه‌ت و به‌رنامه‌كانی كوردستان24 بكه‌ن.
له ڕێی ئه‌م فریكوێنس و ئه‌درێسانه‌وه، ده‌توانن و بینه‌ر و بیسه‌ری كوردستان24 بن:
وێبسایت
په‌خشی ته‌له‌فزیۆن
5/6 27500 V 11353 Nilesat HD SD
3/4 27500 H 12322 Hotbird 13 B
3/4 22500 V 12706 Optus
3/4 22500 V 12182 Galaxy 19
په‌خشی ڕادیۆ
FM 99.7