کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دامه‌زرێنه‌ى ويكيليكس ئامۆژگارى رۆژنامه‌وانان ده‌كات
له‌جياتى ئيمه‌يڵ و پۆستى ئه‌ليكترۆنى، پۆستى نامه‌به‌رى ئاسايى به‌كاربهێنن
K24 - هه‌ولێر
دامه‌زرێنه‌ى ويكيليكس، ئامۆژگارى رۆژنامه‌وانان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له جياتى پۆستى ئه‌ليكترۆنى و ئيمه‌يل، پۆسته‌ى ئاسايى به‌كاربهێنن.
جوليان ئه‌سانج، دامه‌رێنه‌ى ماڵپه‌ڕى ويكيليكس، ئامۆژگارى رۆژنامه‌وانان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سيخوڕيتان به‌سه‌ردا نه‌كرێت، ئه‌وا پۆسته‌ى ئاسايى و نامه‌ى ده‌ستنووس به‌كاربهێنن، نه‌ك ئيمه‌يڵ و پۆستى ئه‌ليكترۆنى".
ئه‌سانج ده‌شڵێت: "ئامۆژگارى من بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌زموونى 10 ساڵ كاركردنييان له بوارى كۆد و هاكدا نييه، ئه‌وه‌يه كه پۆسته‌ى نامه‌به‌رى ئاسايى به‌كاربهێنن".
ويكيليكس، رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى قازانج نه‌ويسته، راپۆرته‌كانى خۆى له‌رێگاى ئامرازه‌كانى راگه‌ياندن و ماڵپه‌رى سه‌ره‌كى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوده‌كاته‌وه، به‌تايبه‌تيش به‌ڵگه‌نامه‌و زانيارييه نهێنييه دزه‌پێكراوه‌كان، بۆ يه‌كه‌مجار له ساڵى 2006 له‌ژێر ناوى رێكخراوى سه‌ن شاينى رۆژنامه‌وانى، ده‌ستى به‌كاره‌كانيكرد.
گوتيشى: "دامه‌زراوه هه‌واڵگرييه‌كان، وه‌ك سيخوڕێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ن، هه‌مان ئه‌و ته‌كنه‌لۆژيايه‌ى له‌دژى سيخوڕه‌كان به‌كاريده‌هێنن، به‌هه‌مان شێوه بۆ رۆژنامه‌وانانيش به‌كاريده‌هێنن، پێويسته رۆژنامه‌وانان سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانييان بپارێزن رێگايه‌ك بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانرێت سيخوڕييان به‌سه‌ردا بكرێت".
ئه‌سانج ئامۆژگارى رۆژنامه‌وانانيش ده‌كات و ده‌ڵێت: "له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كان سه‌رچاوه‌كانى زانياريتان ببينن، ياخود له شوێنێك كه دڵنيا بن ناتوانرێت له ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه چاودێرى بكرێن، ياخود بزانرێت ئێوه چاوتان به سه‌رچاوه‌ى زانيارييه‌كانتان ده‌كه‌وێت".
جوليان ئه‌سانج، رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى، له‌نێو باڵيۆزخانه‌ى ئيكوادۆر له له‌نده‌ن، له‌رێگاى ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه، راسته‌وخۆ به‌شدارى له كۆنگره‌ى "شه‌فافيه‌تى سياسى و پاراستنى ژيانى تايبه‌ت" كرد له برۆكسلى پايته‌خت به‌لژيكا.
له چاوپێكه‌وتنێكيشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "ليكۆ"ى به‌لژيكايى، ئه‌و چالاكوانه ئوسترالياييه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه به نيازن چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى نهێنى له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى ويكيليكس له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوبكه‌نه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردووش، ماڵپه‌ڕه‌كه، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌و زانيارييه‌كى نهێنى بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى هى ئيمه‌يڵى تايبه‌تى جۆن برينان، به‌ڕێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مريكاييه.
ئه‌سانج له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، كه له‌داهاتوودا هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ى ديكه‌ى گرنگ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ى به به‌ڵگه‌نامه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام گوتى: "رۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى گرنگ بڵاوده‌كه‌ينه‌وه، كه بێگومان جێگاى گرنگيپێدانى چالاكوانانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، پارێزه‌ران و ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه ئه‌شكه‌نجه دراون".