کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تۆنى بلێر: جه‌نگى عێراق هه‌ڵه‌بوو
زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كانمان راست ده‌رنه‌چوون
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى بريتانيا، له به‌رامبه‌ر به‌شداريكردنى وڵاته‌كه‌ى له ئازادكردنى عێراق، داواى لێبوردنى كرد و رايگه‌ياند، كه كارێكى هه‌ڵه‌يكردووه.
تۆنى بلێر، سه‌رۆك وه‌زيرانى پيشووى بريتانيا، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "CNN"ى ئه‌مه‌ريكايى رايگه‌ياند، كه به‌شداريكردنى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له ئۆپه‌راسيۆنى ئازادكردنى عێراق له ساڵى 2003، كارێكى هه‌ڵه‌بوو.
بلێر چه‌ند جارێكى ديكه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ره‌تيكردووه‌ته‌وه داواى لێبوردن بكات، به‌ڵام دواى 12 ساڵ له‌و شه‌ڕه گوتى: "ده‌توانم بڵێم من داواى لێبوردن له هه‌ڵه‌كانم ده‌كه‌م و زانيارييه هه‌واڵگرييه‌كانمان له‌باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيمياى له‌لايه‌ن رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێن له دژى گه‌له‌كه‌ى، هه‌ڵه‌بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌و وێنانه‌ى له‌به‌رده‌ستبوون، وايان نيشانده‌دا كه عێراق خاوه‌ن چه‌كى كيمايى بوو".
هه‌رچه‌نده به‌كارهێنانى چه‌كى كيمياى له‌لايه‌ن سه‌دام حوسێن له دژى گه‌لى كورد له ساڵى 1988 سه‌لمێنرا و سه‌رۆكى كۆچكردووى عێراقيش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دادگايى كرا، به‌ڵام تۆنى بلێر رايگه‌ياندووه، كه نه‌يانتوانيوه بيسه‌لمێنن عێراق له 2003دا خاوه‌ن چه‌كى كيميايى بووبێت.
بلێر له‌باره‌ى دروستبوونى رێكخراوى داعشه‌وه رايگه‌ياند، كه هه‌ندێك رێكار له دواى رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن له عێراق گيراونه‌ته‌به‌ر، ناڕاسته‌وخۆ بوونه‌ته هۆى دروستبوونى داعش و گوتى: "بێگومان ناتوانين بڵێين كه‌سێك سه‌دام حوسێن بڕووخێنێت و به‌رپرسى بارودۆخى ئێستاى عێراق نه‌بێت له 2015".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يڵى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، دانپێدانانى بلێر، دواى يه‌ك هه‌فته‌ى له بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان دێت، كه به "رێككه‌وتننامه‌ى خوێن" ناوده‌برێت و به‌ر له ئازادكردنى عێراق، له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بليو بووش، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ريكا مۆريكردبوو.
پێشووتر تۆنى بلێر له ساڵه‌كانى 2004 و 2007، ره‌تيكردبۆوه كه له به‌رامبه‌ر به‌شداريكردنى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى له ئازادكردنى عێراقدا بكات و گوتبووى: "له‌باره‌ى جه‌نگى عێراقه‌وه داواى لێبوردن ناكه‌م، وابزانم بڕيارى شه‌ڕكردن، بڕيارێكى دروستبووه".
تۆنى بلێر، له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى سه‌دام حوسێن گوتى: "ئێستا له ساڵى 2015دا، به هه‌ر جۆرێك بێت، نه‌مانى سه‌دام حوسێن باشتره له مانه‌وه‌ى".