کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌رمى سه‌ربازه ئه‌مه‌ريكييه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه
له ئۆپه‌راسيۆنى حه‌ويجه‌دا كوژرا
K24- ژوورى هه‌واڵ
دواى كوژرانى سه‌ربازێكى ئه‌مه‌ريكى له ئۆپه‌راسيۆنه‌كه‌ى حه‌ويجه به به‌شدارى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مه‌ريكا و دژه تيرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرايه‌وه ئه‌مه‌ريكا.
به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه كاتژمێر 2ی سەر لەبەیانی رۆژی پێنجشه‌ممه رابردوو(22.10.2015)ھێزێكی چەكداری ئەمه‌ریكا به شه‌ش هه‌ليكۆپته‌ر لەگەڵ ھێزەكانی دژە تیرۆری سەر بەئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمى كوردستان لە ئۆپەراسیۆنێكدا 70 دیلی بەردەستی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يان رزگار كرد.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا جاشوا ویلەر، لەھێزە تایبەتەكانی ئه‌مه‌ريكا كوژرا و ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ى گه‌ڕێندرايه‌وه ئه‌مه‌ريكا.
هه‌ر له هه‌مان ئۆپه‌راسيۆندا، 3 ئەندامی ھێزەكانی دژە تیرۆریش برینداربوون و 20 چه‌كدارى داعشيش كوژران.
ویلەر، یەكەم سەربازی ئەمه‌ریكییە كە لەدوای ساڵى 2011 لەناو خاكى عێراقدا كوژراوە، نزيكه‌ى 11 جار به‌شدار له هه‌ڵمه‌ته‌كانى جه‌نگ له عێراق و ئه‌فغانستان دا كردووه.