کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"په‌نابه‌ران منداڵان وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى به‌كارده‌هێنن"
كه‌س ئه‌وانى بانگ نه‌كردووه تاكو بێنه ئێره
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆككۆمارى چيك ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌به‌ر خراپى گوزهرانييان كۆچ ده‌كه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات ، به به‌كارهێنانى منداڵ وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى.
ميلۆس زيمان سه‌رۆك كۆمارى چيك، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى هه‌واڵى "تابلۆيد بليسك" رايگه‌ياند، منداڵانى په‌نابه‌ران، وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى بهكاردههێنرين، چونكه په‌نابه‌رى وا هه‌يه ئامێرى مۆبايله‌كه‌ى گرانبه‌هايه و ته‌نها بۆ باشتركردنى گوزه‌رانى خۆى روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
زيمان گوتيشى: "پێويست ناكات هه‌ست و سۆزمان بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌بێت كه خۆيان له په‌نا مندڵان شاردووه‌ته‌وه".
زيمان چه‌ندجارێك په‌نابه‌رانى تۆمه‌تبار كرد و گوتى: "په‌نابه‌ران منداڵانى خۆيان ده‌هێننه ناو به‌له‌مێك، كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى نقومبوونييان له‌سه‌ره".
به‌مدواييانه، ميلۆس زيمان، سه‌رۆك كۆمارى چيك، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌يه‌كى جياوازى به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران به‌كارهێنا و گوتوويه‌تى: "كه‌س ئێوه‌ى بانگ نه‌كردووه‌ته ئێره تاكو بێن"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه كه "ئه‌و په‌نابه‌رانى لێره‌ن، تا ئێستا په‌يڕه‌وى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى ده‌كه‌ن، لهجياتى ئه‌وه‌ى رێز له ياساكانى چيك بگرن".