کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ستيڤ وارن: له ناوبردنى داعش كاتێكى زۆرى ده‌وێ
هاوپه‌يمانان سه‌رقاڵى پلانى نوێن
K24- ژوورى هه‌واڵ
هێزه‌كانى ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پێشبینى ده‌كه‌ن، له ناوبردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لە عێراق، سێ بۆ پێنج ساڵ ده‌خايه‌نێ.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش، رايده‌گه‌يه‌نێ كه داعش به‌م نزيكانه كۆتايى نايه‌ت، بۆيه ده‌بێت هه‌وڵى زياتر بخه‌ينه گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه له عێراق.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (25.10.2015) ستيڤ وارن، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: "له ئێسته‌دا هاوپه‌يمانان سه‌رقاڵى پلانێكى نوێن، ده‌يانه‌وێ زياتر مۆڵگه‌كانى داعش له‌رێگه‌ى هێرشى ئاسمانييه‌وه به ئامانج بگرن".
روونيشى كرده‌وه كه داعش به‌و ئاسانييه له‌ناو ناچێت، به‌جۆرێك له ناوبردنى سێ بۆ پێنج ساڵ ده‌خايه‌نێت، بۆيه پێويسته هه‌وڵى زياتر بخه‌ينه گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.