کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گهشتى ئاسمانى نيوان دوو وڵات رادهگيرێ
لهمهودوا گهشتهكان به ريگهى ترانزێت دهبێت
K24- ژوورى ههواڵ
دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی رووسیا و ئۆکرانیا ھەردوو وڵات بڕياریاندا گەشتە ئاسمانیەکانی نێوانیان راگرن و گەشتیارانيش لەو بڕيارە نارازین و بە بڕيارێكى سیاسی دەزانن، داواش دەکەن بڕيارەکە ھەڵوەشێنرێتەوە.
ئەمە دوا گەشتی ئاسمانی نێوان وڵاتی ئۆکرانیا و رووسیایە، لەمەودا گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە ناتوانن راستەوخۆ لە رێگەی فرۆکەوە گەشت بکەن و دەبێ لە رێگەی ترانزێت یان شەمەندەفەرەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.
کاترینا گەشتیارێکی رووسیە، باسی خراپی بڕيارهكه و کاریگەری لەسەر نرخی بلیتەکان دەکات و دهڵێت: "من بۆ سەردانی باوک و دایکم ھاتووم، زۆر ناخۆش بوو چونکە نرخی بلیتەکانیشیان 50% زیاد کردووە، لەوە ناخۆشتر ئەوەیە کە لەمەودا دەبێ بە شەمەندەفەر گەشت بکەم، رێگایەکی زۆر دوور و درێژە".
گەشتیاران دوای نائومێد بوونیان لە ھەڵوەشانەوەی بڕيارەکە دەیانەوێت خۆیان بگەێنەوە وڵاتەکانیان.
ماریا، گەشتیارێکە، لە ئۆکرانیاوە ھاتووە، داوا دەکات دەسەڵاتداران چاوێک بە بڕيارەکەیاندا بخشێننەوە و دهڵێت: "لەمەدوا دەبێ زۆر بەکەمی بێم بۆ ئۆکرانیا، زۆر ناخۆشە، ھیوادارم دەسەڵاتداران بەبڕيارەکەیاندا بچنەوە و گەشتی ھەر دوو وڵات بەردەوام بێت".
حکوومەتی ئۆکرانیا، رووسیا بە دەستپێخەری راگرتنی گشتە ئاسمانیيەکان دەزانێت.
یورۆ میرۆ شنیکۆڤ، بەرپرسی ھێڵی ئاسمانی، ئۆکرانیا بڕيارەکە بۆ کێشە سیاسیەکان دەگەڕێنێتەوە و دهڵێت: "ھێڵی ئاسمانی ئۆکرانیا ھەموو یاساکانی فرۆکەوانی شارستانی رووسیای پاراستووە و ھیچ کێشەیەکمان نەبووە بۆیە ئەمە تهنيا بڕيارێکی سیاسیيە و ھیچ پەیوەندیەکەی بە ھێڵە ئاسمانیيەکانەوە نیيە، واتە لەمەودا خەڵکی دەبێ بە ترانزێت گەشت بکەن ئەمەش نرخی بلیتەکان زۆر بەرز دەکاتەوە".
دوای ئەوەی ئۆکرانیا، رووسیای بە پاڵپشتی جوداخوازەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد، ئاڵۆزی کەوتە نێوان ھەردوو وڵات لە دوا کاردانەوەشدا بەفەرمی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوانیان راگرت.