کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سويد: سعووديه وه‌ك چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات
ئه‌و ئامرازانه‌ى بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌يى به‌كارييان ده‌هێنێت هى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاسته
K24 - هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، ره‌خنه‌ى توند له سعووديه ده‌گرێت و تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى كه تاكو ئێستاش وه‌ك چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
مارگۆت ڤالسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد رايگه‌ياند، كه سعووديه هێشتا وه‌ك چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وت و ده‌كات و هه‌مان ئامرازى ئه‌شكه‌نجه‌دانى جه‌سته‌يى له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ى به‌كارده‌هێنێت.
له به‌رامبه‌ر ده‌ستگيركردنى رائيف به‌ده‌وى، ئه‌و وه‌زيره ده‌ڵێت: "سعووديه ئه‌و چالاكوانه‌ى مافى مرۆڤى ده‌ستگيركردووه و به‌و ئامرازانه ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌يى داوه، كه له چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست به‌كارهاتوون".
"رائف به‌ده‌وى" چالاكوانى مافى مرۆڤ له‌و وڵاته، كه له ساڵى 2012 له‌لايه‌نى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه‌وه ده‌ستگيركراوه.
به‌ده‌وى له رێگاى نووسينهكانييهوه داواى نه‌هێشتنى "ده‌سته‌ى فه‌رمان به چاكه و نه‌هى له خراپه" ده‌كات و له چاوپێكه‌وتنێكيشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "CNN"ى ئه‌مه‌ريكا داوايكردبوو، سه‌رۆك ده‌سته‌كه له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى دادگايى بكرێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، حكومه‌تى رياز بانگهێشتى باڵيۆزى سوويدى له سعووديه كردووه و ناڕه‌زايى وڵاته‌كه‌ى پێراگهياندووه و گوتوويه‌تى: "لێدوانه‌كانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، ده‌ستتێوه‌ردانه له كاروبارى نێوخۆى سعووديه".
دادگاى باڵاى سعووديه، له 7ى حوزه‌يرانى 2015، سزاى 10 ساڵ به‌ندكردنى به‌سه‌ر "رائيف به‌ده‌وى" ته‌مه‌ن 31 ساڵدا سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش ناره‌زايى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوايدا خۆي‌دا هێناو نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بڕياره‌كه‌ى به "نامرۆڤانه‌و وهحشيگهرانه" وه‌سفكرد.