ژیان
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چۆن كاته‌كانمان رێكبخه‌ين؟
زۆربه‌مان قوتابييان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى كاتهكانييان هه‌يه، به‌تايبه‌تيش له‌كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن، پێويسته كات بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى ماڵه‌وه ته‌رخان بكرێت.
له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى قوتابى به قۆناغى زانكۆ، كێشه‌ى دابه‌شكردنى كاتى زياتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به باش‌ترين شێوه كاته‌كانت دابه‌ش بكه‌يت، ئه‌م 10 هه‌نگاوه جێبه‌جێ بكه:
- له‌كاتى وانه‌دا زۆر به وردى گوێ له مامۆستا رابگره، ئه‌مه يارمه‌تيت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى خوێندن كاتێكى زۆرترت بۆ بگه‌ڕێته‌وه و به ماوه‌يه‌كى كه‌م بتوانى وانه‌كان له‌به‌ر بكه‌يت.
- دانانى خشته‌يه‌كى هه‌فتانه بۆ خوێندن و ئه‌و چالاكييانه‌ى ده‌ته‌وێت هه‌فتانه ئه‌نجامى بده‌يت، ئه‌مه‌ش به ده‌ستنيشانكردنى كاته‌كانى خوێندن، يارى، وه‌رزش، سه‌يركردنى ته‌له‌فزيۆن و چوونه سينه‌ما.
- له هه‌موو شتێك گرنگتر، پابه‌ندبوونه به ناوه‌ڕۆكى ئه‌و خشته‌و پلانه‌ى داتناوه، به‌تايبه‌تيش ئه‌و ئه‌ركانه‌ى له هه‌موويان گرنگتر و له‌پێشتره ئه‌نجاميان بده‌ى، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌وڵ مه‌ده شته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌يت، يان دوايان بخه‌يت، مه‌گه‌ر زۆر ناچار بى.
- باشتره رێگانهدهيت خوێندن، ياخود پێداچوونه‌وه به وانه‌كانت دوابخهى و هه‌وڵ مه‌ده خۆت له‌سه‌ر دواخستنى وانه‌كان رابهێنى، بۆ ئه‌وه‌ى وانه‌كان له‌سه‌رت كۆنه‌بنه‌وه و نه‌بنه بارێكى گرانتر، وه‌ك په‌ندێكى كوردى ده‌ڵێت: كارى ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبهينى.
- ئه‌و بابه‌ت و وانه‌ت ديارى بكه كه پێويسته بيخوێنى، نه‌ك ئه‌و وانهيهى كه خۆت ده‌ته‌وێت.
- كاتێكى زۆر به دانانى پلانه‌كه‌ت به فيڕۆ مه‌ده، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى دانانى پلانن، سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه نين، بۆيه به‌زووترين كات هه‌وڵبده ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه‌ت بكه‌ى، ئه‌ويش به ده‌ستپێكردنى خوێندن.
- دياريكردنى كه‌شێكى گونجاو و باش بۆ خوێندن، بۆ نموونه خوێندنى به‌يانييان، ياخود ئه‌و كاتانه‌ى خۆت به گونجاوى ده‌زانى.=.
- رۆژانه چه‌ند كاتژمێرێك بخوێنيت، باشتره له‌وه‌ى له‌سه‌رت كۆببێته‌وه، به‌جۆرێك ببێته مايه‌ى سه‌ر لێشێوان و دواتر نه‌زانى له كوێوه دهستپێبكهى.
- كاتى خه‌وت دياربێت و به رێكى بخه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى خوێندن خه‌و به‌سه‌رتدا زاڵ نه‌بێت و چالاكيت كه‌منه‌كاته‌وه.
- دياريكردنى كاتێكى گونجاو له هه‌فته، بۆ يارى و وه‌رزش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت، له پێناو جه‌سته‌يه‌كى چالاك.