کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچیرڤان بارزانی: هه‌ولێر ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكا
شاندێكی هه‌ولێر ده‌چێته به‌غدا
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ولێر ئاماده‌یه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له رێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
نێچیرڤان بارزانی لە میانی دیدارێكی لەگەڵ مارك ئایشھۆڕن، كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر، نیازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕی.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كۆببێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له كێشه‌كانی بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پرسی نه‌وت له سه‌ره‌كیترین ئه‌و كێشانه‌ن كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هه‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه (25.10.2015) ئه‌نجام درابوو، له كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ستایشی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و شه‌ڕی داعش كرد.