کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ماسکیرانۆ ماڵی خۆی وێران کرد
لەوانەیە لە کلاسیکۆ یاریی نەکات
لەوانەیە خاڤیێر ماسکیرانۆ بەھۆی ئەو کارتە سوورەی لە بەرامبەر یانەی ئێیبار بەڕوویدا بەرزکرایەوە، لە یاریی کلاسیکۆ بێبەش بێت.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی رایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی ماسکیرانۆ بە جنێودان بە ناوبژیوانی یاریی دوێنێ شەو تۆمەتبارە، لەوانەیە ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە بۆ چوار یاریی سڕ بکرێت.
ماسکی شەوی رابردوو لەو یارییەی بارسا بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و بلاوگرانا لە دوایین حەوت خولەکدا بە ١٠ یاریزان یارییەکەی تەواو کرد.
رۆژنامە ئیسپانییەکە بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی بەرپرسانی لالیگا لە بەرامبەر رووداوی ھاوشێوە، پیشبینی دەکات یاریانەکەی بارسا بۆ چوار یاریی سڕ بکرێت، بەمەش ماسکیرانۆ ناتوانێت لە یاریی کلاسیکۆ لە رۆژی ٢١ی ئە مانگەدا یاریی بکات.