وەرزش
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لیڤانتی راهێنەرەکەی لەسەر کارلادا
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی
یانەی لیڤابتی ئیسپانی بە فەرمیی بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی ئەمدواییەی، راهێنەرەکەی لەسەر کارلادا.
دوای ئەوەی بە چوار گۆڵێ بێبەرامبەر بە یانەی ریال سۆسیداد دۆڕا، یانەی لیڤانتی بە فەرمیی لە ماڵپەڕی خۆی دوورخستنەوەی لۆکاس ئاڵکارازی راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی بڵاوکردەوە. چاوەڕێ دەکرێت لەم دوو رۆژەدا ناوی راهێنەری نوێی یانەکەی شاری ڤاڵێنسیا ئاشکرا بکرێت.
لیڤانتی لەم وەرزە لە کۆی نۆ یاری تەنیا خاوەنی شەش خاڵە، بەمەش لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەکانە و لە مەترسیدایە.
دوای دوورخرانەوەی پاکۆت راهێنەری یانەی لاس پالماس، ئەمە دووەم راهێنەرە لە لالیگا لەم وەرزە دووربخرێتەوە.