کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌كته‌رێكى كۆمێدى ده‌بێته سه‌رۆكى گواتيمالا
هيچ ئه‌زموونێكى سياسى نييه
K24 - هه‌ولێر
دۆسيه‌ى گه‌نده‌ڵى وڵاتى گواتيمالا، سه‌رۆكى پێشووى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى به‌نديخانه كرد و له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنيشدا، خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته، ئه‌كته‌رێكى كۆميديا وه‌ك سه‌رۆكى نوێى گواتيمالا هه‌ڵبژارد.
جيمى مۆراليس (46) ساڵ، ئه‌كته‌رى كۆمێدى و پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنييه له گواتيمالا، دوێنێ ئێواره له خولكى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و وڵاته، توانى زۆرترين ده‌نگى ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت و به‌رێژه‌يه‌كى زۆر به پێش ركابه‌ره‌كانى بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه فه‌رمييه‌كانى ئه‌و وڵاته، دواى جياكردنه‌وه‌ى 53.8%ى ده‌نگه‌كان، مۆراليس توانيويه‌تى 68.7%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ركابه‌رى سه‌ره‌كى جيمى مۆراليس، ساندرا تۆرێس ته‌مه‌ن 60 ساڵ، خێزانى سه‌رۆكى پێشووى وڵاته‌كه، شكستى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌ياند، هه‌رچه‌نده له‌لايه‌ن يه‌كێتى نيشتمانى بۆ هيوا، كه پارتێكى سۆسيال ديموكراته، پاڵپشتى ده‌كرا.
مۆراليس، كه پاڵێوراوى پارتى به‌ره‌ى نزكيبوونه‌وه‌ى نيشتمانيى راستڕه‌وه، په‌يامێكى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى گواتيمالا كرد و گوتى: "به‌و ده‌نگدانه منتان كرده سه‌رۆك، توانيم رێگاپێدانى ئێوه وه‌ربگرم، هه‌وڵيش ده‌ده‌م ئه‌و رێگاپێدانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌كاربهێنم".
گواتيمالا، ده‌كه‌وێته كيشوه‌رى ئه‌مه‌ريكا باشوور و دراوسێى مه‌كسيكه، له ساڵى 1821 سه‌ربه‌خۆيى خۆى راگه‌ياند كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستى ئيسپانيا بوو.