کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هۆكاره‌كانى كه‌وتنى روممادى ئاشكرا ده‌كرێ
لێژنه‌يه‌كى تايبه‌ت پێكهێنراوه
K24- ژوورى هه‌واڵ
لێژنه‌ى ئاسيش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق لێژنه‌يه‌كى تايبه‌تى راسپاردووه بۆ لێكۆڵينه‌وه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى كه‌وتنى شارى روممادى به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش.
سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رايده‌گه‌يه‌نێ كه لێژنه‌يه‌كى تايبه‌تيان پێكهێناوه بۆ لێكۆلێنه‌وه‌كردن له‌سه‌ر كه‌وتنى شارى روممادى و ده‌رخستنى هۆكاره‌كانى، بۆ ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تى سێ مانگ به‌و لێژنه‌يه دراوه كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كه رابگه‌يه‌نێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26.10.2015) حاكم زاملى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: "لێژنه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ لێكۆڵينه‌وه‌كردن له هۆكاره‌كانى كه‌وتنى شارى روممادى پێكهێنراوه به سه‌رۆكايه‌تى حامد موتڵه‌ك و هه‌روه‌ها 9 ئه‌ندام له لێژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى عێراق".
گوتيشى: "ئه‌و لێژنه‌يه ماوه‌ى سێ مانگى پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى لێكۆلێنه‌وه‌كه رابگه‌يه‌نێ".
روونيشى كرده‌وه: "له ئێسته‌دا ئه‌و لێژنه‌يه ده‌ستى كردووه به كاره‌كانى و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، جگه له‌مه‌ش دوو سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى له پارێزگاى ئه‌نبار راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ى زانيارى له‌سه‌ر راستى و دروستى هۆكاره‌كانى كه‌وتنى شارى روممادى به‌ده‌ستى داعش ده‌ربخه‌ن".
له 17 ئايارى ساڵى 2015 چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى(داعش) شارى روممادى سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نباريان داگيركرد و به پێى سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا و خه‌ڵكێكى زۆريش ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوون.