کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رزگاركراوانى ده‌ستى داعش باس له ئازاره‌كانييان ده‌كه‌ن
به گريانه‌وه باس له نه‌هامه‌تييه‌كانييان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر
ئه‌وان به ره‌نگى په‌ڕيوه‌وه، كه هێشتا سيماى ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانى داعشييان به رووخساره‌وه دياره، باس له زه‌حمه‌تى ژيان و گوزه‌رانييان ده‌كه‌ن له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه.
ده كه‌س له‌و ئازادكراوانه، بڕيار بوو له‌گه‌ڵ هاتنى به‌يانى 23ى تشرينى يه‌كه‌م، له‌لايه‌ن داعشه‌وه گوللـه‌باران بكرێن، به‌ڵام ئۆپه‌راسيۆنى هاوبه‌شى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و هێزێكى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا، توانييان نزيكه‌ى 70 به‌ندكراو، له شارۆچكه‌ى حه‌ويجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك رزگار بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى، له ماڵپه‌ڕى يوتيوب، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێدا به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازى و دانپێدانانى ئازاكراوه‌كانى له‌خۆ گرتووه.
يه‌كێك له‌وانه به‌ناوى "سه‌عد خه‌ڵه‌ف عه‌لى" ده‌ڵێت: "چه‌كدارانى به‌نديخانه‌كه به چه‌ندان جۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌يان له‌سه‌ر تاقيده‌كردينه‌وه".
به چاوى پڕ له گريانه‌وه، ده‌يگوت: "ئه‌و شه‌وه‌ى كه رزگاركراين، پێيان راگه‌ياندم كه نامه‌يه‌ك بۆ كه‌سوكاره‌كه‌م بنووسم، چونكه ئه‌مه دوا شه‌وى ژيانته، منيش خه‌ريكى نووسينى نامه‌كه بووم، هێزه‌كانى دژه تيرۆرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ربازه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان هاتنه ناو به‌نديخانه‌كه‌و ئێمه‌يان رزگار كرد".
ئه‌وان سوپاسگوزارى خۆيان بۆ هٍێزه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ده‌يانگوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بان ئێستا ئێمه گوللـه‌بارن كرابووين، بۆيه ئاماده‌ييشمان تێدايه خۆمان قوربانى كوردستان بكه‌ين".
له ئۆپه‌راسيۆنى هاوبه‌شى نێوان هێزێكى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا و هێزى دژه تيرۆرى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، به‌يانى 22/1/2015، له رێگاى هه‌ليكۆپه‌رى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكاوه، هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر به‌نديخانه‌يه‌كى داعش له شارۆچكه‌ى حه‌ويجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك.
له‌و هه‌ڵمه‌ته، 69 به‌ندكراو ئازادكران و سه‌ربازێكى ئه‌مه‌ريكا كوژرا و 3 پێشمه‌رگه‌ى دژه تيرۆريش برينداربوون، ئێستاش ئازادكراوه‌كان له شارى هه‌ولێرن.