هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان گورز له‌ داعش ده‌وه‌شێنن

ئامانجيان پاككردنه‌وه‌ى رومماديه‌ له‌ داعش

هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان گورز له‌ داعش ده‌وه‌شێنن
هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان گورز له‌ داعش ده‌وه‌شێنن

K24- ژوورى هه‌واڵ

سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ به‌ چڕى بۆردومانى چه‌كدارانى داعشيان له‌ شارى روممادى كردووه‌ و چه‌ند مۆڵگه‌يه‌كى داعشيان كردووه‌ته‌ ئامانج.

سه‌باره‌ت به‌ رزگاركردنى شارى روممادى، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان رايده‌گه‌يه‌نن كه‌ به‌ يارمه‌تى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق پلانێكى نوێ داده‌نێن و ئه‌و شاره‌ له‌ چه‌كدارانى داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووه‌شممه (26.10.2015) سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند كه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان توانيويانه‌ 15 گورز له‌ داعش بوه‌شێنن كه‌ زۆربه‌يان له‌ نزيك شارۆچكه‌ى روممادى بووه‌ به‌جۆريك دوو چه‌كدارى داعش و چه‌ند تانك و ده‌بابه‌يه‌كى داعشى كردووه‌ته‌ ئامانج.

راشگه‌ياندووه‌ كه‌ به‌ يارمه‌تى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق پلانێكى نوێان داڕشتووه‌ بۆ رزگاركردنى شارى روممادى كه‌ يه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ سه‌ره‌كيه‌كانى رۆژئاواى عێراق له‌ مانگى ئايارى رابردوودا كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى داعش.

رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه‌، باوه‌ڕى به‌ ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه‌ هه‌يه‌، له‌ ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له‌ سووريا ده‌ركه‌وتن، له‌ حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه‌ عێراق و هێشرشيان كرده‌ سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به‌ دانيشتوانى ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه‌ زياتر له‌ 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.