کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێرشێكى خۆكوژى له‌نێو مزگه‌وتێكى سعووديه ئه‌نجام ده‌درێت
سێ كه‌س كوژران و 11 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون
K24 - هه‌ولێر
له كرده‌وه‌يه‌كى خۆكوژيدا، له‌نێو يه‌كێك له مزگه‌وته‌كانى سعووديه، سێ كه‌س كوژران و 11 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.
له هێرشێكى خۆكوژدا، بۆ سه‌ر مزگه‌وتى مه‌شهه‌د، له شارى نه‌جران، له‌كاتى ئه‌نجامدانى نوێژى مه‌غريب، 3 كه‌س له نوێژخوێنانى نێو مزگه‌وته‌كه كوژران و 11ى ديكه‌ش بريندارن.
ته‌له‌فزيۆنى ئه‌لعه‌ره‌بيه له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى له پۆليسى شاره‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه تيرۆريسته له‌كاتى نوێى مه‌غريب له‌نێو مزگه‌وتى ده‌حزه خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
تاكو ئێستاش هيچ لايه‌نێك به‌رپرسيارێكى ئه‌نجامدانى ئه‌و كرده‌وه تيرۆريستييه‌ى نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆى خۆى.
شارى نه‌جران (1020 كيۆمه‌تر له ريازى پايته‌خته‌وه دووره)، ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى سعووديه.
به گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى نێوخۆى سعووديه، به هه‌زاران هاووڵاتييانى سعووديه له‌ريزه‌كانى چه‌كدارانى داعش، له عێراق و سووريا ده‌جه‌نگن.