پارتى: داواى نێوانگيريمان له‌هيچ كه‌سێك نه‌كردووه‌

مێرمنداڵانى چەند دەڤەرێک رێکدەخەن وهانیان دەدەن کە سوکایەتى بە بارەگاکانمان بکەن و بیانسۆتنین

پارتى: داواى نێوانگيريمان له‌هيچ كه‌سێك نه‌كردووه‌
پارتى: داواى نێوانگيريمان له‌هيچ كه‌سێك نه‌كردووه‌

K24 - هه‌ولێر

مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ راگه‌يه‌نراوێكدا ره‌تى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ داواى نێوانگيرى له‌ هيچ كه‌س و لايه‌نێك كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببنه‌وه‌.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا، مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت، راگه‌يه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه‌، رايگه‌ياندووه‌، كه‌ ئه‌و پارته‌ نێوانگيرى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان گۆڕان و حزبه‌كه‌ى به‌ پێويست نازانێت.

به‌هۆى خۆپيشاندانه‌كانى به‌شێك له‌ قه‌زا و ناحيه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و سووتاندنى ناوچه‌كانى پارتى، گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هه‌ريه‌ك له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان درووست بوو، به‌ هۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ پشكى گۆڕان له‌گه‌ڵ تيمى وه‌زارى بزووتنه‌وه‌كه‌، رێگايان پێنه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانييان.

 

ده‌قى راگه‌يه‌نراوه‌كه‌:

 

راگه‌ياندراويك له مةكتةبى سياسي پارتی دیموکراتی

کوردستانه‌وه

چەند رۆژێکە بەشێک لە دامودەزگا راگەیاندنەکانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بە تەلەفزیۆن وسایت و رۆژنامە و، هەندێک لە راگەیاندنەکانى دەرەوەى هەرێمیش، باس لە نێوانگیرى (وساطه) پارتیمان لەگەڵ گۆڕان دەکەن. ئاگادارى هەموو جەماوەرى خۆشەویستى کوردستان دەکەینەوە کە پارتیمان نە داواى نێوانگیری لە هیچ کەسایەتى و هیچ لایەنێکى سیاسى کردووە و نە بە پەسندیشى دەزانێ، لەبەرئەوەى هەڵوێستى پارتیمان رون و ئاشکرایە کە رووداوەکانى ئەم دواییە لەئاکامى رەفتارى ناشایستە و دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانى نەتەوەیى و نیشتمانیمان و دور لە عورفى سیاسى، گۆڕان هاتنە کایەوە.. لە کاتێکدا کە پیشمەرگە قارەمانەکان بە پشتیوانى جەماوەرى خۆراگرى کوردستان لە شەرێکى سەخت و دژواردان بە درێژاى زیاتر لە هەزار کیلومەتر بەرامبەر تیرۆریستانى داعش، هەروەها کۆمەڵێک قەیرانى سەپێندراو بەرۆکى خەڵکى خۆڕاگرى کوردستانی گرتووە، ئەوان خەریکى چەواشەکارى و پیلانگێڕین و منداڵ و مێرمنداڵانى چەند دەڤەرێک رێکدەخەن وهانیان دەدەن کە سوکایەتى بە بارەگاکانمان بکەن و بیانسۆتنین و هەرەشە لە سەر سەروماڵى ئەندام و کادیرانمان بێت و شەهید بکرێن و چەند کەسێک ببنە قوربانى ئەو پیلانەیان، ئینجا بیانەوێ لە سەرتاسەرى کوردستان ئاژاوە و پشێوى دروست بکەن و ناوبانگی هەرێم کوردستان ناشرین بکەن و نیگەرانى بۆ پێشمەرگە دلێرەکان و جەماوەرى دڵسۆزى کوردستان دروست بکەن، کۆى ئەم رەفتارو کردارانەى گۆڕان شایەنى ئەوەن سنوورێکیان بۆ دابندرێ تاچیتر سوارى شەپۆلى هەندێ نارەزایەتى و مانگرتنى رەواى چین و توێژەکان نەبن و بەلارێیان دانەبەن و، لە لایەن سەرجەم چین وتوێژەکانى کۆمەڵگاى کوردستان رەفز بکرێنەوە و رووبەڕووى سزادانى یاسایى ببنەوە. بۆیە سەر لەبەرى ئەو دەنگوباس و بڵاوکراوانەى باس لە نێوانگیرى ناوخۆى یان دەرەکى دەکەن رەت دەکەینەوە .

راگەیاندنى مەکتەبى سیاسى

پارتیى دیموکراتى کوردستان

26/10/2015