کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شوێنه‌وارناسێك په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ريكا و سه‌دام درێژ ده‌كا
به‌تۆمه‌تى تێكدانى شارى بابله‌وه‌يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
شوێنەوارناسێکی عێڕاقی، سوپای ئه‌مه‌ريكا و سەددام حوسێن، سەرۆکی پێشووترى عێراق، بە تێکدانی شوێنەوارەکانی شاری بابل تۆمەتبار دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی ھێرشی ئه‌مه‌ريكا بۆسەر عێراق، بەشێکی سوپای ئه‌مه‌ريكا لە شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری بابل نیشتەجێ بوون و وەک سەربازگەیەک بەکاریان هێنا.
تاوەرەكانی دەروازەی عەشتار، یەكێك لە بەناوبانگترین شوێنەوارەكانی عێراق و جیھانه، دەروازەكە لە ساڵی 575ی پێش زایین درووست كراوە و سه‌رده‌مانێك یەكێك بووه له هه‌شت ده‌روازه‌كانى شارى بابل.
ئەو ده‌روازە رازاوە شوێنەواری رەسەن نییە، بەڵكو دووبارە بنیات نراوەتەوە، شوێنەوارە رەسەنەكە لە مۆزەخانەیەك لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.
حكوومەتی عێراق زۆر جار داوای گەڕاندنەوەی كردووە، بەڵام بەھۆی بەردەوامی شەڕ لە عێراق رەنگە شوێنەوارەكە لە بەرلین پارێزراوتر بێت.
محمد بەریاس حەتەب شوێنه‌وارناسيكى عێراقيه و ده‌ڵێت: "ھێزەكانی ئه‌مه‌ريكا لەكاتی ھێرشكردنيان بۆ سەر عێراق زۆر زیانیان بە شوێنه‌واره مێژووييه‌كانى بابل گەیاندووه، ئەمەش بە دروستكردنی تاوەر لەسەر به‌رزاييه‌كانى ئەم شوێنەوارە و بەكارھێنانی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سه‌خت و ھەڵكەندنی خەندەق، جگە له‌مه‌ش یەكێك لە سەربازەكانیان تەققەی لە دیوارێكی ناوخۆی دەروازەكە كردووه، به‌جۆرێك دیوارەكە درزی تێ كەوتووه".
سەرۆكی پێشووی عێراق، سەددام حوسێن كۆشكێكی لە نزیك ئەو شوێنەوارە دروست كرد و بە فەرمانی ئەو ئەم شوێنەوارەش لە ساڵەكانی 1980 دەستكاری كرا.
به‌رياس ده‌شڵێت: "ئەم جۆرە نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە شتێكی ھەڵەیە، چونكە بەكارھێنانی خشتەی نوێ و چیمەنتۆ بەپێی یاسای شوێنەوارناسی قەدەغەیە و زۆر زیانی لە دیوارەكانی شوێنەوارەكەداوه."
دەروازەی عەشتار سەرەڕای درزەكانی و ئەو زیانانەى به‌ركه‌وتووه، ھێشتا دانەڕماوە، بەڵام شەڕی بەردەوام ھەڕەشەیە بۆ مێژووی نەتەوەكانی عێراق و بۆ مانەوەی ئەو شوێنەوارە و سەرجەم شوێنەوارەكانی ئەو وڵاتە.