کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا گه‌وره‌ترين هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام داوه
له‌ماوه‌ى 3 رۆژدا 285 ئامانج بۆردومانكراون
K24 - هه‌ولێر
سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه، 94 ئامانجييان له نێو خاكى سووريا بۆردومان كردووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو، فڕۆكه جه‌نگييه‌كان 94 بنكه‌يان له‌نێو خاكى سووريا بۆردومانكردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى خۆى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێرشه ئاسمانييه‌كانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26.10.2015)، به چڕترين هێرشى رووسيا داده‌نرێت له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى گورزه ئاسمانييه‌كان له 30ى ئه‌يلوولى 2015ه‌وه تاكو ئێستا.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا راشيگه‌ياندووه، بنكه‌كان له هه‌ريه‌ك له پارێزگاكانى حه‌ما له ناوه‌ڕاستى وڵات، ئيدله‌ب و حه‌له‌ب له باكوورى رۆژئاوا و لازقيه له رۆژئاواى سووريا و چه‌ند شارۆچكه‌يه‌كى ده‌وروبه‌رى ديمه‌شقى پايته‌ختيش بۆردومانكراون.
سوپاى رووسيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا، 285 ئامانج له‌لايه‌ك فڕۆكه جه‌نگييه‌كانه‌وه بۆردومان كراون.