کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
زۆڵا پێشنیارێكی سه‌یر بۆ جۆن تێری ده‌كا
ڕه‌نگه جارێكی دیكه به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
جۆن تێری، یاریزانی یانه‌ی چێڵسی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به بارودۆخێكی ئێجگار خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، ئه‌م ئاستخراپیه‌ی یانه‌كه‌یش ڕه‌نگه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی یاریزنانی لێ بكه‌وێته‌وه، ڕه‌نگه دیارترینیشیان ماڵئاواییكردنی تێری بێت له یاریگه‌ی "ستافۆردبریج".
جیانفرانكۆ زۆڵا، هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا، پێشتریش له ساڵانی 1996 تا 2003 له ڕیزه‌كانی یانه‌ی چێڵسی یاری كردووه، ئێسته‌یش ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی قه‌ته‌رییه، ئه‌و داوا له كاپتنی به‌رگشینه‌كانی له‌نده‌ن جۆن تێری ده‌كات به‌ره‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی بجوڵێت، ده‌شڵێت: "باشترین شوێن بۆ ژیانی وه‌رزشی داهاتووی تێری، كۆچكردنه به‌ره‌و یانه‌كانی كه‌نداو، به‌تایبه‌تی یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی قه‌ته‌ری."
زۆلا، له لێدوانێكدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (25.10.2015) له ماڵپه‌ڕی "Mirror"ـی به‌ریتانیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "تێری ئێسته ته‌مه‌نی 35 ساڵه، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و پێشبینی ماڵئاواییكردنیشی له‌و یانه‌یه لێ ده‌كرێت، بۆیه داوای لێ ده‌كه‌م بۆ دواوێستگه‌ی ژیانی وه‌رزشی خۆی، یانه‌كه‌ی من هه‌ڵبژیرێت."
تێری، له 1999 له یانه‌ی نۆتینگهام فۆرسته‌وه پێوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسیه‌وه كردووه، زۆڵاش له هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنانی یانه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی قه‌ته‌ری وه‌رگرتووه، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی شاری له‌نده‌ن ڕه‌نگه جارێكی دیكه له یانه‌كدا به‌یه‌كه‌وه به‌یه‌ك بگه‌نه‌وه.