کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكايه‌تى سووريا: تا تيرۆريستان له‌ناو نه‌بردرێن هيچ ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت
رێز له بڕيارى گه‌لى سووريا ده‌گرين
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكايه‌تى سووريا رايگه‌ياندووه، كه پێشوازى له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌كات و رێز له بڕيارى گه‌لى سووريا ده‌گرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ (27.10.2015)ى سه‌رۆكايه‌تى سووريادا هاتووه، تاكو تيرۆريستان له‌ناو نه‌بردرێن، ناكرێت هيچ ده‌ستپێشخه‌رى و چاره‌سه‌رێك سه‌باره‌ت به قه‌يرانى وڵاته‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكايه‌تى سووريا راشيگه‌ياندووه، كه پێويسته هه‌وڵه ديبلۆماسييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه ئه‌و وڵاته، پێويسته له چوارچێوه‌ى يه‌كێتى خاكى سووريا بێت.
به‌ياننامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا، له سه‌ردانه‌كه‌يدا، به به‌رپرسانى مۆسكۆى راگه‌ياندووه، ئاماده‌يه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى وڵات رێكبخات و به‌شداريشى تيدا بكات.
به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى سووريا تێيدا هاتووه: "ناتوانين له سه‌ركه‌وتنى هيچ بيرۆكه و ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك دڵنيابين، تاكو تيرۆريستان له‌ناو نه‌بردرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه".