کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌يان كه‌س به گومانى په‌يوه‌نديكردن به داعشه‌وه له توركيا ده‌ستگير ده‌كرێن
هه‌ڵمه‌ته‌كانى پۆليس هاوكاته له‌گه‌ڵ نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى توركيا
K24 - هه‌ولێر
پۆليسى توركيا له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنيندا، 70 كه‌س به تۆمه‌تى بوونى په‌يوه‌ندى به داعش ده‌ستگير ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى هه‌واڵى "DW"ى ئه‌ڵمانى له‌زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى ناوچه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، پۆليسى توركيا له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنين له شارى كۆنيا (به دوورى 265 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوورى ئانكه‌ره‌ى پايته‌خت)، 70 كه‌سييان به گومانى په‌يوه‌ندى به داعش ده‌ستيگركردووه.
ئاژانسى هه‌واڵى "دۆگان" بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27.10.2015)ى پۆليسى توركيا، دواى پێكدادانێكى چه‌كدارى دێت، له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، له‌نێوان پۆليس و چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو كه گومانييان لێده‌كرێت داعش بووبن.
له‌و پێكدادانه چه‌كدارييه‌دا دوو پۆليسى تورك و 7 له چه‌كداره‌كان گيانييان له‌ده‌ستدا..
هه‌ڵمه‌ته‌كانى پۆليسى توركيا، له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌و وڵاته، چڕتربووه‌ته‌وه، به‌تايبه‌تيش له شارى كۆنيا، كه به شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى توندڕه‌وان داده‌نرێت.
دوێنێ دووشه‌ممه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا به‌ڵێنى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى دووپات كرده‌وه‌و گوتى: "هه‌ڵمه‌تى پشكنينى پۆليس دژى سه‌رجه‌م رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه".