کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش سێ شێخى هۆزى جبوور ده‌سووتێنێت
تۆمه‌تى سيخوڕيكردن و هاوكاريكردنى حكومه‌تييان دراوه‌ته پاڵ
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوى داعش، سێ شێخى هۆزى جبوور له پارێزگاى نه‌ينه‌وا به تۆمه‌تى هاوكاريكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌سووتێنێت.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ريه نيوز، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌نێو پارێزگاى نه‌ينه‌وا بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27.10.2015)، چه‌كدارانى داعش سێ شێخى هۆزى جبوور، له شارۆچكه‌ى گه‌ياره (60 كيلۆمه‌تر له باشوورى پارێزگاكه دووره)، له‌نێو قه‌فه‌زدا به‌ندكردووه‌و دواتر ئاگرى تێبه‌رداون.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئه‌و سايته هه‌واڵييه گوتوويه‌تى: "ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش، سێ شێخى هۆزى جبوورى له شارۆچكه‌ى گه‌ياره‌ى باشوورى موسڵ، به‌زيندوويى سووتاندووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه كه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه، گوتوويه‌تى: "داعش حوكمى شه‌رعى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ كردووه‌و به تۆمه‌تى سيخوڕى و هاوكاريكردنى حكومه‌ت ئه‌و سێ شێخه عه‌ره‌به‌ى به زيندوويى سووتاندووه".
پارێزگاى نه‌ينه‌وا، له (10.6.2015) دواى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق به‌بێ به‌رگرى پارێزگاكه‌ى چۆڵ كرد، چه‌كدارانى داعش داگيريكرد و تا ئێستاش پارێزگاكه له ژێر ده‌ستى ئه‌و رێكخراوه ماوه‌ته‌وه.
پێشووتر و له رووداوێكى هاوشێوه‌دا، چه‌كدارانى داعش، حوكمى سووتاندنيان به‌سه‌ر مه‌عاز كه‌ساسبه، فڕۆكه‌وانى ئه‌رده‌نيدا سه‌پاند و به هه‌مان شێوه له‌نێو قه‌فه‌زێكى ئاسنيندا سووتاندييان و گرته ڤيديۆييه‌كه‌يشيان له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت بڵاوكرده‌وه.