سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا: چه‌كه‌كانى ئێمه ناكه‌ونه ده‌ست تيرۆريستان
K24 - هه‌ولێر
كۆمپانياى "رۆسۆبۆرۆن ئێكسپۆرت"ى حكومه‌تى رووسيا كه تايبه‌ته به هه‌نارده‌كردنى چه‌ك رايگه‌ياند، ئه‌و چه‌كانه‌ى مۆسكۆ بۆ عێراق و سووريا ره‌وانييان ده‌كات، ناكه‌ونه ده‌ست تيرۆريستان.
"ئاناتۆلى ئيسايكين" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانياكه، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له مۆسكۆ گوتى: "ئێمه له عێراق ته‌نها چه‌ك بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى هه‌نارده ده‌كه‌ين، به گوێره‌ى گرێبه‌ستى فڕۆشتنى چه‌كه‌كانمان به عێراق، ئه‌و چه‌كانه‌ى ئێمه هه‌نارده‌يان ده‌كه‌ن، نابێت بكه‌ونه ده‌ست هيچ لايه‌نێكى ديكه".
ئيسايكين گوتيشى: "ئێمه دڵنياين كه حكومه‌ته‌كانى عێراق و سووريا پابه‌ندى گرێبه‌سته‌كان ده‌بن".